English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عێراق... لەماوەی 48 كاتژمێری داهاتوو تەواوی وەزارەتە بەتاڵەكان پڕدەكرێنەوە
2018-12-19 [06:32 AM]

ZNA – هەولێر


پەرلەمانتارێکی هاوپەیمانی ئەلمیحوەری سونە مەزهەبەكان ئاشكرایكرد، لەماوەی 48 كاتژمێری داهاتوودا هەموو وەزارەتە بەتاڵەكانی كابینەی نوێیەكەی عادل عەبدولمەهدی پڕدەكرێنەوە .

ئەمڕۆ چوارشەممە 19/12/2018، هەیبەت حەلبوسی، پەرلەمانتاری هاوپەیمانیی (ئەلمحیوەر)ی سوننەمەزهەبەکان، رایگەیاندووە، پرۆژەی عەرەبی کە لایەنێکی سوننەمەزهەبەکان لە دانیشتنی رۆژی پێنجشەممە، لە پەرلەمانی عێراقدا کاندیدێکی دیکە بۆ وەزارەتی پەروەردە  پێشنیاز دەکەن.

هەیبەت حەلبوسی لە لێدوانێکدا بۆ میدیاکانی عێراقدا گوتی، لە ماوەی 48 کاتژمێری داهاتوودا تەواوی وەزارەتە بەتاڵەکانی کابینەی حکوومەتی عێراق پڕ دەکرێنەوە.

رۆژی سێشەممە 18/12/208، لە دانیشتنی پەرلەمانی عێراقدا لە کۆی هەشت وەزارەتی بەتاڵ، سێ وەزارەت پڕ کرانەوە و سێ وەزارەتیش رەت کرانەوە  پڕکردنەوەی هەردوو وەزارەتی ناوخۆ و بەرگریش یەکلا نەکرایەوە.

 





ئەم هەواڵە 4090جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad