English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پەیامێک له‌ گواردیۆلاوه‌ بۆ مۆرینیۆ
2018-12-19 [07:20 AM]

ZNA- ھەولێر


دوا بەدوای بردنەوەی مانچێستەر سیتی بەرانبەر لیستەر سیتی لە جامی ڕابیتەی ئینگلیزی، پیپ گواردیۆلای ڕاھێنەری یانەی مان سیتی بۆچوونی خۆی سەبارەت بە لادانی مۆرینیۆ دەربڕی و بە چەند قسەیەک پشتگیری ڕاھێنەرە پورتوگالییەکەی کرد.

گواردیۆلا لە چەند لێدوانێکدا بۆ (سکای سپۆرت) گوتی ” من بە دەرکردنی ھەموو ڕاھێنەرێک دڵتەنگ دەبم، کاتێک ئەنجامەکان خراپ دەبن ڕاھێنەر بە تەنھا دەمێنێتەوە و ڕووبەڕووی ڕەخنەکان دەبێتەوە، مۆرینیۆ پێویستی بە من نییە، ئەو کەسێکی زۆر بەھێزە، دڵنیاشم بەم زووانە دەگەڕێتەوە، من ھیوای داھاتوێکی باشی بۆ دەخوازم”.

گواردیۆلا دواتر باسی یارییەکەی لیستەر سیتی کرد کە بە لێدانی سزای یەکلاکەرەوە بۆ بەرژەوەندی یانەکەی بەکۆتا ھات و گوتی ” پێکانی زۆرمان ھەبوو، بۆیە ھەندێک یاریزانی لاوم یاری پێکرد، یارییەکەش قورس بوو بەڵام لە کۆتاییدا سەرکەوتین”.

یاریگا





ئەم هەواڵە 7390جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad