English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
راگەیندراوێک لە پارتی و گۆڕانەوە 
2018-12-19 [11:28 AM]

ZNA- ھەولێر 



لەراگەیاندراوێکدا کەوێنەیەکی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس نێردراوە ، شاندی دانوستانکاری پارتی دیموکراتی کوردستان و بەرپرسانی بزووتنەوەی گۆڕان ڕایدەگەیەنن   کۆبوونەوەی ئەمرۆیان  لە کەشوھەوایەکی بەرپرسانە و بە ئومێدی کارکردنی ھاوبەش بەڕێوەچو. 

 ھەردولا جەختیان لەوەکردەوە کە پڕۆسەی گفتوگۆکردن بەردەوامە بۆ دەستنیشان کردنی ئەو خاڵە ھاوبەش و زۆرانەی ھەیە بۆ بەرنامەی کابینەی حکومەت بە ئامانجی باشترکردنی بژێوی خەڵک و چاکسازی ریشەیی لە ھەمو بوارەکاندا.

دەقی راگەیەندراوەکە:
راگەیاندراوی ھاوبەشی شاندی دانوستانکاری پارتی دیموکراتی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان
رۆژی (١٩-١٢-٢٠١٨) شاندی دانوستانکاری بزوتنەوەی گۆڕان و پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر قۆناغی پاش ھەڵبژاردنەکانی ھەرێمی کوردستان و پڕۆسەی پێکھێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێم، کۆبونەوە.
کۆبونەوەکە لە کەشوھەوایەکی بەرپرسانە و بە ئومێدی کارکردنی ھاوبەش بەڕێوەچو، ھەردولا جەختیان لەوەکردەوە کە پڕۆسەی گفتوگۆکردن بەردەوامە بۆ دەستنیشان کردنی ئەو خاڵە ھاوبەش و زۆرانەی لەروانگەی ھەردو شاند ھەیە بۆ بەرنامەی کابینەی حکومەت بە ئامانجی باشترکردنی بژێوی خەڵک و چاکسازی ریشەیی لە ھەمو بوارەکان.
کۆبونەوەکە جەختی لەوەکردەوە کە گرنگە بەرنامەیەکی تۆکمەی ھاوبەش دابڕێژرێت بۆ بوارەکانی شەفافیەت و بەھێزکردنی دامەزراوەکانی حکومەت لە بەڕێوەبردنی زیاتری خزمەتگوزارییەکان و ئیدارەدانی پەیوەندییەکانی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ بەغدا و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی.
جەختیش کرایەوە لە دانانی بەرنامە و بەرپرسیارێتی ھاوبەش بەمیکانیزمی گونجاوی جێ بڕوای لایەنە بەشداربوەکانی حکومەت، بنەمای سەرەکی بێت.
پارتی دیموکراتی کوردستان               بزوتنەوەی گۆڕان


ی.ا
 





ئەم هەواڵە 4174جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad