English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عێراق داوایه‌كی به‌په‌له‌ی له‌ سعودیه‌ كرد
2018-12-19 [01:07 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

عێراق چه‌ند داوایه‌كی به‌په‌له‌ی ئاراسته‌ی سعودیه‌ كرد كه‌ ده‌ڵێت، ئه‌و داوایانه‌ هه‌ندێك له‌ كێشه‌كانی سه‌رده‌می رژێمی پێشوو چاره‌سه‌ر ده‌كات كه‌ ده‌سه‌ڵاتی سه‌دام حوسێن هۆكار بووه‌.

ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ خالد عه‌تیه‌ سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌ج و عومره‌ی عێراق داوای له‌ هاوتا سعودییه‌كه‌ی محه‌ممه‌د ساڵح كوڕی تاهیر كرد، ژماره‌ی حاجیان بۆ عێراق زیاد بكات و په‌له‌ له‌كردنه‌وه‌ی‌ خاڵی سنوری "عه‌رعه‌ر" بۆ عه‌مره‌كارانی عێراق بكرێت.

لای خۆیه‌وه‌ حه‌سه‌ن فه‌هه‌د كه‌نانی وه‌ته‌بێژی فه‌رمی ده‌سته‌ی باڵای حه‌ج و عومره‌ی عێراق رایگه‌یاند، عه‌تیه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی حه‌ج و عه‌مره‌ی سعود‌یه‌ بۆ كردنه‌وه‌ی خێرایی خاڵی سنوری عه‌رعه‌ر به‌رووی عه‌مره‌كارانی عێراقی رێككه‌وتوون، بۆ ئه‌وه‌ی ژماره‌یان زیاد بكات و خه‌رجییه‌كانیان له‌سه‌ر كه‌م بێته‌وه‌ هه‌روه‌ها كه‌رتی گواستنه‌وه‌ی وشكانی كارا بكرێت.

كه‌نانی له‌ به‌یاننامه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا وتی، عه‌تیه‌ داوای زیادكردنی ژماره‌ی دیاریكراوی حاجیان بۆ عێراق كرد، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆری عێراقی له‌ حه‌جكردنی به‌هۆكاری رژێمی پێشوو بێبه‌ش بوون كه‌ رێگربوو له‌ ئه‌نجامدانی ئه‌و روكنه‌ گرنگه‌ی ئیسلام، ده‌سته‌كه‌ش توانای وه‌رگرتنی ئه‌و ژماره‌ گه‌وره‌ی نییه‌ به‌هۆی ئه‌و ژماره‌ی كه‌مه‌ی بۆی دیاری كراوه‌.

باسی له‌وه‌ش كرد، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی باڵای حه‌ج و عومره‌ له‌ عێراق داوای كرد، له‌ باڵیۆزخانه‌ی سعودیه‌ ڤیزه‌ به‌ حاجیان و عه‌مره‌كاران بدرێت.

به‌یاننامه‌كه‌ وه‌ڵامی لایه‌نی سعودی سه‌باره‌ت به‌ داواكارییه‌كانی عێراق روون نه‌كرده‌وه‌.

 

سپۆتنیك





ئەم هەواڵە 8365جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad