English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئیسرائیل داوای كرد ئەنجومەنی ئاسایش كرد كاردانه‌وه‌ی توندی بەرامبەر حزبوڵڵای لوبنان هەبێت
2018-12-19 [01:51 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

سەرۆک وەزیری ئیسرائیل لوبنان بە بەرپرسیار دادەنێت لەو تونێلانەی حزبوڵڵا بۆ ناو خاکی ئیسرائیلی لێداون، وە دەڵێت حزبوڵڵا تەواوی لوبنان دەخاتە بەر مەترسیـیەوە، داواشی كرد هێزی كاتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بگاتە هەموو شوێنێکی باشوری لوبنان تاوەکو تونێلەکان ئاشکرابکات بەر لەوەی حزبوڵڵا تێکیان بدات و بەڵگەکان بشارێتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە بەنیامین نەتەنیاهو لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا داوای لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد مۆڵەت بە هێزی کاتی نەتەوە یەکگرتووەکان UNIFIL بدات بگاتە هەموو شوێنێکی باشوری لوبنان تاوەکو تونێلەکان ئاشکرابکات بەر لەوەی حزبوڵڵا تێکیان بدات و بەڵگەکان بشارێتەوە.

ئەم داوایەی نەتەنیاهو چەند کاژمێرێکە بەر لەوەی ئەنجومەنی ئاسایش دانیشتنێک ئەنجام بدات لەسەر داوای ئیسرائیل و ئەمەریکا بۆ هەڵوێست وەرگرتن لە بەرامبەر ئەو تونێلانەی حزبوڵڵا لە باشوری لوبنانەوە بە ئاڕاستەی ئیسرائیل لێی داون.

نەتەنیاهو ڕەخنەی لە لەشکری لوبنان گرت و گوتی هیچ کارێک ئەنجام نادات بۆ ڕاگرتنی حزبوڵڵا و جگە لەوە چەکەکانیشی ڕوو لە ئیسرائیلیـیەکان دەکات.

هۆشداریشیدا کە ئیسرائیل خۆی هەڵدەستێت بە ئەنجامدانی هەرچی لە توانایدا بێت بۆ پاراستنی سنوورەکانی و خەڵکەکەی. داواشی لە هێزەکانی یونیفیل کرد بە جدی ئەرکی خۆیان ئەنجام بدەن.

لە لایەکی دیکە دانی دانون نوێنەری ئیسرائیل لە نەتەوە یەکگرتووەکان داوای لە کۆمەڵی نێودەوڵەتی کرد کاردانەوەی توندی هەبێت بەرامبەر ڕەفتارەکانی حزبوڵڵا کە هەتا دێت و پەرە بە هێزی خۆی دەدات. دەڵێت ئەمە پـێشێلکردنی بڕیاری ژمارە 1701 ی ئەنجومەنی ئاسایشە کە لە ساڵی 2006 وە پەسەندکراوە و تیایدا سنوور بۆ عەمباری چەکی حزبوڵڵا دانراوە.

لەشکری ئیسرائیل لەسەر تویتەرەکەی ڤیدیۆیەکی ڕوونکردنەوەی بڵاوکردووەتەوە کە تیایدا شوێنی تونێلێکی حزبوڵڵای نیشان دەدات.

 

 





ئەم هەواڵە 5239جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad