English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فڕاكسیۆنی پارتی: داوای سەرجەم پۆستەكانی پێشوومان دەكەینەوە
2018-12-19 [02:51 AM]

ZNA- هه‌ولێر


گوتەبێژی فڕاکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق دەڵێ، پارتی لە بەغدا سازش لەسەر مافەکانی ناکات، بۆیە داوای سەرجەم ئەو پۆستانە دەکاتەوە کە بە وەکالەت لەلایەن حکوومەتی پێشووی عێراقەوە پڕ کراونەتەوە.

ھێشتا پێنج وەزارەت لە کابینەی حکوومەتی عادل عەبدولمەھدی یەکلا نەبوونەتەوە، کە یەکێک لە وەزارەتەکان بڕیارە بدرێتە بەربژێرێکی کورد و سەرۆکوەزیران خۆی دیاری کردووە، پارتییش لاریی نییە دەنگ بەو وەزیرە بدات، بەڵام پێی وایە دەبێت پشکەکەی لە بەغدا نەکرێتە قوربانیی سیاسی، ئەمە لە کاتێکدایە لە دانیشتنی دوێنێی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقدا، جیا لە وەزارەتێک، پارتی دەنگی بە دوو وەزارەتەی دیکەی حکوومەتی تازەی عێراق دا.

ئارام باڵەتەیی، گوتەبێژی فڕاکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، گووتی: "تا ئێستا پێنج وەزارەت یەکلا نەبوونەتەوە، چونکە رێککەوتن لە نێوان ھەردوو کوتلەی گەورەی شیعە نییە، بۆ ئەوەی پرسی وەزارەتی ناوخۆ و بەرگری یەکلا بکرێتەوە، ئەمەیش وای کردووە سێ وەزارەتی دیکە بە ھەڵواسراوی بمێننەوە، یەکێک لە وەزارتەکانیش، وەزارەتی دادە کە سەرۆکوەزیران خۆی بەربژێری بۆ دیاری کردووە، ئێمەیش وەک پارتی لاریمان نییە دەنگ بەو وەزیرە بدەین و ھێڵی سوورمان لەسەر کەس نییە، بەڵام لە ماف و حەقی خۆمان خۆش نابین و سەرجەم ئەو پۆستانەی کە پێشتر ھیی پارتی بوون و ئێستا بە وەکالەت خەڵکیان لە شوێن دانراوە، دەمانەوێنەوە، وەک پۆستی سەرۆکی ئەرکانی سوپای عێراق و بەڕێوەبەرە گشتییەکان".

باڵەتەیی گوتیشی: "پارتی تەنیا وەزیری دارایی و (شارەوانی و نیشتەجێبوون)ی وەرگرتووە، کۆمەڵێک پۆستی بریکاری وەزارەت و بەڕێوەبەری گشتی ھەن کە دەبێ پێمان بدرێن".

سەرچاوە: KDP





ئەم هەواڵە 4501جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad