English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کۆشکی سپی: ترەمپ بەڵێنى ڕادەستکردنی گولەنی بە تورکیا نەداوە
2018-12-19 [03:10 AM]

ZNA- هه‌ولێر


کۆشکی سپی ڕەتیکردەوە،دۆناڵد ترەمپ بەڵێنی ڕادەستکردنەوەی فەتحوڵا گولەنی بە ئەنقەرە دابێت ، فەتحوڵاگولەن تۆمەتبارکرا بەوەی کە لە پشت کودەتا شکستخواردووەکەی ڕۆژی ١٥ی تەموزی ٢٠١٦ی  تورکیاوە بێت.

سارە ساندرێز، وتەبێژی کۆشکی سپی رایگەیاند، لەسەر پرسی رادەستکردنەوەی فەتحوڵا گولەن، دۆناڵد ترەمپ تەنیا ئاماژەی بەوەکردووە، کە سەیری ئەو بابەتە دەکەن و ھیچ بەڵێنێکی لەسەر رادەستکردنەوەی گولەن نەداوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە پێشتر مەولود چاوشئۆغلۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە ئەرجەنتین دۆناڵد ترەمپ بە ڕەجەب تەیب ئەردۆغانی وتووە واشنتۆن کار لەسەر ڕادەستکردنەوەی فەتحوڵا گولەن  و چەند کەسێکی دیکە دەکات.

لە دوای کودەتا شکستخواردووەکەی ڕۆژی ١٥ی تەموزی ٢٠١٦ی  تورکیاوە، ئەردۆغان فەتحوڵاگولەنی تۆمەتبارکرد کە لە پشت کودەتاکەوە بووە، بەڵام گولەن ڕەتیدەکاتەوە پەیوەندیی ھەبێت.





ئەم هەواڵە 5326جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad