English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
روانگه‌ى سووريا: فه‌رمانده‌كانى هه‌سه‌ده‌ شۆك بوونه‌
2018-12-19 [03:13 AM]

ZNA- هه‌ولێر


روانگەی سووریا بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، ئەمەریکا فەرماندە باڵاکانی ھەسەدەیان لە بڕیاری کشانەوەی ھێزەکانیان ئاگادار کردووەتەوە.

روانگەکە لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکردووە، بڕیاری کشانەوەی ئەمەریکا بووەتە شۆک بۆ فەرماندەیی ھێزەکانی ھەسەدە.

ھەروەھا رایگەیاندووە، ئەو بڕیارەی ئەمەریکا زۆر جیاواز و ناکۆکە لەگەڵ بڕیاری ناردنی کۆمەکی سەربازی کە لە ٤٨ کاتژمێری رابردوودا گەیاندبوویە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ھەسەدە.

بە گوێرەی روانگەی سووریا، بڕیاری کشانەوەی ھێزەکانی ئەمەریکا، وەشاندنی خەنجەرە لە پشتی ھێزەکانی سووریای دیموکرات و یەکینەکانی پاراستنی گەل.

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش ھاتووە: ئەو بڕیارە لە کاتێکدایە، ھێزەکانی تورکیا لە سەر سنوور و لە سنووری ھەردوو رووباری دیجلە و فورات و نزیکی منبج کۆبوونەتەوە و بە نیازی ھێرشکردنن بۆ سەر ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ھەسەدە.

باسی لەوەشکردووە، گرووپ و میلیشیا ئیسلامییەکانی سەر بە تورکیا ئامادەکاری دەکەن بۆ بەشداریکردن لەو ھێرشە تورکیا دەیکاتە سەر ناوچەکانی ھەسەدە.

لەو چوارچێوەیەدا، سیناتۆری ئەمەریکی، لینزی گراھام رایگەیاند، کشانەوەی ھێزەکانی ئەمەریکا لە سووریا کورد دەخاتە مەترسییەوە.

ئەو سیناتۆرە گوتیشی: داعش لە سووریا لە ناو نەچووە.

کشانەوەی کتوپڕی سوپای ئەمەریکا لە سووریا لە کاتێکدایە، پرسی نووسینەوەی دەستووری نوێی سووریا لەو وڵاتە ھاتووەتە بەرباس.

ھاوکات لە دیمەشق، وەلید موعەلیم وەزیری دەرەوەی سووریا رۆژی دووشەممە رایگەیاند، رازی نابین ھیچ کیانێکی کوردیی لە سووریا دابمەزرێت.

ھەر لەو میانەیەدا، سەرچاوەیەکی بەرپرس لە ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ بە ئاژانسی ھەواڵدەری رۆیتەرزی راگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا سەرجەم فەرمانبەرانی سەر بە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە سووریا دەکشێنەوە و سووریا بەجێدەھێڵن.

کەمێک پێش ئێستاش گوتەبێژی کۆشکی سپی ئەمەریکا، سارە ساندرز، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، دەستیان بە کشانەوە لە سووریا کردووە.

ساندرز گوتی: دەستمان کردووە بە گەڕاندنەوەی ھێزەکانی ئەمەریکا بۆ نیشتمان و قۆناغێکی نوێ لە ھەڵمەتی دژی داعش ھاتووەتە ئاراوە.

ئەم لێدوانە دوای ئەوە دێت، ئەمڕۆ سەرۆکی ئەمەریکا، دۆناڵد ترەمپ، رایگەیاند، تەنیا ھۆکاری مانەوەی سوپای ئەمەریکا لە سووریا داعشە.

ترەمپ لە تویتێکدا نووسیویەتی: "ھۆکاری سەرەکی بوونی ھێزەکانی ئەمەریکا لە سووریا لە ماوەی سەرۆکایەتییەکەیدا شکستپێھێنانی داعشە و ئەو ئامانجەش بەدیھاتووە"‌.

ترەمپ ئەوەشی نووسیوە: "لە سووریا ئێمە ‌شکستمان بە داعش ھێناوە، ھەر بۆ ئەوەش بوو ھێزەکانمان لە سووریا مابوونەوە"‌.

ئەم تویتەی ترەمپ دوای ئەوە دێت، ئەمڕۆ ئاژانسی ھەواڵدەری رۆیتەرز لە زاری بەرپرسانی ئەمەریکاوە بڵاویکردەوە، پرسی کشانەوەی یەکجاری سوپای ئەمەریکا لە سووریا ھاتووەتە ئاراوە.

ئەو بەرپرسانە باسیان لەوە کردووە، لەگەڵ نزیکبوونەوەی وادەی کۆتایھاتنی ھەڵمەتی سەربازی ئەمەریکا دژی داعش، ئەمەریکا سەرجەم ھێزەکانی لە سووریا دەکێشێتەوە.

پێشتر وەزیری بەرگری ئەمەریکا، جیم ماتیس و گەورە بەرپرسانی ئەمەریکا باسیان لەوە دەکرد، بۆ ماوەیەکی درێژ لە سووریا دەمێننەوە.

کشانەوەی سوپای ئەمەریکا لە سووریا لە کاتێکدایە، تورکیا ئامادەکاری بۆ ھێرشکردنە سەر باکووری سووریا و رۆژھەڵاتی فورات دەکات کۆتایھێنان بە دەسەڵاتی ھێزە کوردییەکان.

سوپای ئەمەریکا لە سووریا لەو ناوچانە بڵاوبوونەتەوە کە لە ژێر دەسەڵاتی یەکینەکانی پاراستنی گەل(یەپەگە) و ھێزەکانی سووریای دیموکرات (ھەسەدە) دان.

ئەمەریکا لە ماوەی رابردوودا پشتیوانی و کۆمەکی سەربازی پێشکەش بە ھەسەدە و یەپەگە کردووە لە بەرامبەر شەڕکردنیان دژی رێکخراوی داعش.





ئەم هەواڵە 5425جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad