English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چیدی قسەی قەڵەو مەكەن
2018-12-19 [03:21 AM]

نووسینی: دڵشاد مسته‌فا وه‌سانی


ئەو جۆرە حزبایەتییە جگە لە ماندووكردنی خەڵك هیچی دیكەی لێ چاوەڕوان ناكرێ

بەڵای گەورەی کوردستان حزبایەتیی تەسکبینە، چونکە ئەو جۆرە حزبایەتییە، جگە لە ماندووکردنی خەڵک، ھیچی دیکەی لێ چاوەڕوان ناکرێت، ئەو حزبایەتییە زیاتر حەزی لە قسەکردنە، ھەموو قسەکردنەکەش بریتییە لە بانگەشەی تاوانبارکردنی بەرامبەر و ھەڵاتن لە بەرپرسیاریەتی، خۆنمایشکردن وەک ئەوەی لە خەمی خەڵکە، بەڵام راستییەکە ئەوەیە خەڵک وەک کەرەستەی ململانێ بەکاردێنن، ئەو حزبایەتییە ئاگای لەخۆی نییە کە قسە دەکات، کاتێک بەناوی گەندەڵی دروشمی ناڕەزایی و پشتکردنە حکوومەت بەرز دەکاتەوە، زۆری پێ ناچێ بۆ بەشداری لە حکوومەت لیکاو لە دەمی دێتە خوار.
قۆناغی دادێ باشترین دەرفەتە بۆ وازھێنان لە قسەی قەڵەو، کاتی قۆڵھەڵماڵینە بۆ مەیدانی کار و کردەوە، لەبەرچی ئەم قۆناغە جیاواز لە قۆناغەکانی پێشوو پێویستی بە کارە؟
١- ناکۆکیی حزبی و قسەی قەڵەو تەنیا بووە ھۆی ئەوەی، زەمینە بۆ درێژەدان بە ناکۆکی خۆش بکرێت، حکوومەت کەوتە ژێر کاریگەریی ئەو بارودۆخەی حزبەکان خوڵقاندیان.
٢- حزبەکان نەریتێکیان داھێنا کە بێ وێنە بوو، بریتی بوو لە نەریتی (بەشدار دەبم و لێی بەرپرسیار نیم) ئەم نەریتە دوای خۆ بەدڵسۆززانین و بەرامبەریش بە خراپ دروست بوو، لە کابینەی ھەشتەمدا گەیشتە ئەوپەڕی، لە کاتێکدا دروستبوونی کابینەکە داوای ھەموو حزبەکان بوو، ببێتە حکوومەتێکی بنکە فراوان، بەڵام رۆژگار سەلماندی حکوومەتی بنکە فراوان ئەزموونێکی بێ کەڵک بوو.
٣- داینەمۆی ھەموو ئەو جووڵەیە بە ناوی ناڕەزایەتی و چاکسازی، ئەو رق و کینەیەیە کە چەندین ساڵە ھێز بە دووبەرەکی دەداتەوە، بەڵام ئامانجەکەی کە بریتییە لە سڕینەوەی حزبی بەرامبەر نەھاتەدی، تەنانەت بە خۆ ھاویشتنە بەرەی پیلانی ئیقلیمیش ھیچی لێ سەوز نەبوو.
٤- خۆدزینەوە لە چارەسەر و برەودان بە دووبەرەکی ١٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧ی لێ ھاتەدی، مەبەستی ئەو جووڵەیەش دژی پارتی بوو لەرێی داگیرکردن و نەھێشتنی قەوارەی ھەرێمی کوردستان، بەڵام پێشمەرگە بەخوێنی خۆی ھاوکێشەکەی پێچەوانە کردەوە.
٥- پیلانە ئیقلیمی و ناوخۆییەکە چاوەڕێی کۆتاییھاتنی پارتی کرد، کەچی بە شەڕ و داگیرکاری نەھاتەدی، دواتر چاوەڕێ بوون بە ھەڵبژاردن بەو ئاواتە بگەن، ئەویش نەک نەھاتەدی، بەڵکو پارتی لە ھەڵبژاردنی ١٢ی ئایاری پەرلەمانی عێراق لە ئاستی عێراق و کوردستان حزبی یەکەم دەرچوو، لە ھەڵبژاردنی ٣٠ی ئەیلوولیش یەکەم بوو، ٤٥ کورسیی پەرلەمانی کوردستانی بەدەست ھێنا.
بۆیە ئێستا کاتی ئەوەیە بەڕاستی ھاوکاری پارتی بن لە کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمدا، با ئەم قۆناغە ببێتە قۆناغێکی نوێ، چونکە ھەموو ئامرازەکان بۆ دژایەتیی پارتی تاقیکرانەوە، بەڵام ھەر سوودی نەبوو، ئەرکی پارتیش قورستر دەبێت، پێویستە ھەموو ئەوانەی پارتی بۆ پۆست و پلە جیاجیاکانی حکوومەت کاندیدیان دەکات، لە دڵسۆزی و خزمەتدا پێشەنگ بن، چونکە پارتی شانی دایەبەر نەھامەتی و ناخۆشییەکان، بەڵام ئەوەی گرنگە لەم قۆناغەدا بکرێ لێپێچینەوەیە، یەکەم جار لە پارتییەکان دواتر حزبەکانی دیکەی بەشدار، ئیدی کاتی کردەوەیە و قسە ھەزارە و دووانی بەکارە





ئەم هەواڵە 4567جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad