English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئوردن و عێراق ئاسانکاریی لە پێدانی ڤیزا به‌ هاولاتیان دەکەن
2018-12-19 [03:40 AM]

ZNA- هه‌ولێر


جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری ئابووری سەردانی ئوردن دەکات و تاوتوێی ئاسانکاریکردن لە پێدانی ڤیزا، دەکات.

فواد حوسێن، جێگری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری ئابووری و وەزیری دارایی عێراق لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر) رایگەیاندووە، بە سەرۆکایەتیی شاندێکی عێراق، لەگەڵ رەجائی معشەر، جێگری سەرۆک وەزیرانی ئوردن کۆ بووەتەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا، هەروەک فواد حوسێن رایگەیاندووە، تاوتوێی پێنج تەوەری پەیوەندیدار بە عێراق و ئوردن کراوە، کە بریتین لە؛

- پتەوکردنی هەماهەنگیی بەغدا و عەممان بەتایبەت لە بواری گواستنەوەی ئاسمانی.
- پەلەکردن لە کردنەوەی دەروازەی زەمینی لەنێوان هەردوو وڵات.
- پاڵپشتیکردنی وەبەرهێنانی هەردوو وڵات.
- ئاسانکاریکردن لە رێکارەکانی پێدانی ڤیزا بە هاووڵاتییانی هەردوو وڵات.





ئەم هەواڵە 7717جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad