English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
قادر قاچاخ هۆشداریی دا: ترسمان هەیە، شنگال بە دەردی عەفرین ببه‌ن
2018-12-19 [03:43 AM]

ZNA- هه‌ولێر


شنگال ئێستا بووەتە بابەتی ڕۆژەڤی ناوچەکە و پڕاوپڕە لە ھێز و ئاڵای جیاواز. بەرپرسێکی پارتی لە شنگال ترسی ھەیە لەوەی، ئەوەی لە عەفرین ڕووی داوە، بەسەر شنگالیشدا بێ.

فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بە ھۆی ھەبوونی بنکە و بارەگای پەکەکە لە شنگال، ئەو ناوچەیە بۆردوومان دەکەن و چەندین جاریشە ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، ڕاستەوخۆ ھۆشداریی دەداتە پەکەکە و لق و پۆپەکانی لە شنگال و چەندین ناوچەی تر.

بەرپرسی لقی پارتی لە شنگال بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان  دەڵێت: "ئەگەر ڕەوشی شنگال ئاوھا بەردەوام بێت، ترسمان ھەیە تورکیا ھاوشێوەی عەفرین لەشکر بێنیتە سەر شنگال؛ ھەڵبەت ئەمە ھۆکاری نەبوونی ھێزە نایاساییەکانە و چەندین جاریش داوامان لە پەکەکە کردووە ئەو ناوچانە بەجێ بێڵێت."

قادر قاچاخ جەخت دەکاتەوە لەوەی، کە پەکەکە و چەندین ھێزی تر بوونەتە ھۆکاری ئەوەی خەڵکی سڤیل ببنە قوربانیی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا و، خەڵک لە ترسی ئەوە ناگەڕینەوە ناوچەکانیان.

لە کاتی کردنەوەی چەند پرۆژەیەک لە شاری دەنیزلی لە تورکیا، ڕەجەب تەییب ئەردۆغان گوتی: "وەک چۆن شەوێک لەناکاو چووینە عەفرین، ئاوھا بەڵێنمان دا لە شنگالیش ئۆپەراسیۆنەکانمان ئەنجام بدەین"، گوتیشی ''ئێمە بەڵین دەدەین و جێبەجێی دەکەین."

شەوی پێنجشەممە( ١٣-١٢-٢٠١٨)، سوپای تورکیا پێگەکانی پەکەکەی لە کەمپی پەنابەرانی مەخموور و شنگال کردە ئامانج و بە ‌ھۆیەوە چوار کەس گیانیان لەدەست دا و پێنج کەسی دیکەش بریندار بوون.





ئەم هەواڵە 4399جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad