English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دەستەی نەزاهە فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ ڕاکان جبووری دەرکرد
2018-12-19 [03:47 AM]

ZNA- هه‌ولێڕ


ئەمڕۆ چوارشەممە دەستەی نەزاھە لە بەغدا فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ ڕاکان جبووری پارێزگاری کەرکووک بەوەکالەت دەرکرد.


جوان حەسەن زەنگەنە ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بە(باسنیوز)ی ڕاگەیاند "بەپێی ئەو زانیارییانەی پێمانگەیشتووە، ئەمڕۆ دەستەی نەزاھە لە بەغدا فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ ڕاکان جبووری پارێزگاری کەرکووک بەوەکالەت دەرکردووە".


گوتیشی "جبووری تۆمەتبار کراوە بەوەی سامانی گشتی بەھەدەر داوە و دەسەڵاتەکانی بەدەر لە یاسا بەکارھێناوە".


ھەروەھا ڕوونی کردەوە "ھەر ئەمڕۆ دادگای کەرکووک بەپشت بەستن بەفەرمانەکەی دەستەی نەزاھە، فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ ناوبراو دەرکردووە، بەڵام لەبەرئەوەی فەرمانەکە تازە دەرچووە و ناوبراو پشووی وەرگرتووە تا ئێستە جێبەجێ نەکراوە و دەستگیر نەکراوە".


جبووری لە دوای خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەری ساڵی رابردوو کە لەلایەن تاقمێکی یەکێتییەوە ئەنجام درا، وەک پارێزگار بەوەکالەت بەسەر کەرکووکدا سەپێندرا و یەکێ لە کارە شۆڤێنییەکانی ئەوە بوو پرۆسەی تەعریبکردنی شارەکەی دەستپێکردەوە.

سەرچاوە:  باسنیوز





ئەم هەواڵە 4213جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad