English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
زانیاری..وردەکاریی ئاهەنگی پۆگبا بۆ دوورخستنەوەی مۆرینیۆ
2018-12-20 [07:03 AM]

ZNA- ھەولێر


مایکل کاریک، یەکێک لە یاریدەدەرەکانی خۆسێ مۆرینیۆ، راھێنەری پێشووی یانەی مانچێستەر یونایتد، لەسەر ئاھەنگی پۆڵ پۆگبا، ئەستێرەی یانەکە لە ژووری جل گۆڕیندا دوای دوورخستنەوەی راھێنەرەکە ھاتە دەنگ.

رۆژنامەی زە سەنی بەریتانی رایگەیاندووە، کاریک بە پۆگبای گوتووە ھیچ کەسێک لە یانەکە گەورەتر نییە.

کاریک ئامادەنەبووە بەدیار ئاھەنگی یاریزانانی یانەکە بەبۆنەی دوورخستنەوەی مۆرینیۆ بوەستێت، بۆیەش بەھەمووانی گوتووە کە یانەکە لە ھەموو یاریزان و راھێنەرێک گەورەترە.

رۆژنامەکە ئەوەشی راگەیاندووە، کاریک بە ھەموو یاریزانەکان و بەتایبەتیش پۆگبای گوتووە، کە یانەکە دەستبەرداری ھەموو کەسێک دەبێت کە پابەندی رێنمایی و یاساکانی یانەکە نەبێت، چونکە ھەمووان لە پێناو درێسی یانەکە کاردەکەن.

زە سەن ئەوەشی راگەیاندووە، پۆڵ پۆگبا گوتوویەتی کە کاریک دەیەویست ئەو وەک کەسێکی گەمژە پێشانبدات و ھاندەران لە دژی ئەو ھانبدات، بەڵام دەڵێت، ئەو لەگەڵ کەسێکی ھەڵە یارییکرد.

دوای دوورخستنەوەی مۆرینیۆ لە راھێنەرایەتی مانچێستەر یونایتد یاریزانانی مانچێستەر یونایتد بەدڵخۆشییەوە بەشدارییان لە راھێنانەکانی یانەکەدا کرد، بەپێی ھەواڵی رۆژنامەکەش رۆمێلۆ لوکاکو تاکە یاریزان بووە کە ئاھەنگی نەگێڕاوە.


رووداو





ئەم هەواڵە 3055جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad