English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نیشانەکانی نەخۆشی دڵ بزانە
2018-12-20 [11:49 AM]

هەولێر _ ZNA


 

نەخۆشییەکانی دڵ یەکێکە لە ھۆکارە سەرەکییەکانی مردن لە جیھاندا و پێویستە ئاگاداری نیشانەکانی بیت.
نەخۆشییەکانی دڵ چەند نیشانەیەکی ھەیە کە زۆرجار بایەخی پێنادرێت، ئەوانیش بریتین لەمانە:

-گێژیی و ھەناسەسواری: ئەگەر رەبۆ و نەخۆشی سیت نەبێت ئەوا نیشانەی نەخۆشی دڵە.

-ئازاری گەدە و رشانەوە و ھەستکردن بە نەخۆشییەکی زۆر نیشانەی جەڵتەی دڵە.

-ھەستکردن بە پەستان لەسەر سنگت دەکرێت نیشانەی کێشەی دڵ بێت.

-ئازاری سنگ مەترسیدارە و پێویستە ئاگاداربیت لێی، ئەگەر ئازارەکە لە پشت کۆڵەکەی سنگەوە بوو و کەمێک بەلای چەپدا دەڕۆشت ئەوا دەبێت بچیتە لای پزیشک.

-دەگونجێت ئازاری نەخۆشی دڵ لەلای راست یان چەپی سنگ و مل و شەویلگەوە دەستپێبکات و دواتر بچێتە ناوەڕاستی سنگ.

-ھەستکردن بە نائارامی و تێکچوونی باری دەروونی یەکێکە لە نیشانەی کێشەکانی دڵ.

-ئەوانەی کە جەڵتەی دڵ لێیان دەدات دەموچاویان خۆڵەمێشی دەبێت و ھەمیشە وەک نەخۆشێکی لەناکاو دەردەکەون.
-تێکچوونی ترپەکانی دڵ و خێرابوونی دڵ نیشانەی نەخۆشی دڵن.

-ماندووێتی و ھەست کردن بە لاوازیی مەترسیدارە و ئەگەر بەردەوام بێت ئەوا دەرخەری نەخۆشی دڵە.
-ئەوانەی نەخۆشی دڵیان ھەیە و پێیان نەزانیوە ئارەقەیەکی سارد دەکەنەوە و پێویستە بەزوویی بچنە لای پزیشک.





ئەم هەواڵە 2674جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad