English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ كه‌ریم ئه‌سعه‌د ئه‌حمه‌د خان كۆبووه‌وه‌
2018-12-20 [10:34 AM]

ZNA-هەولێر



سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 20/12/2018 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ به‌ڕێز ڕاوێژكاری تایبه‌ت و سه‌رۆكی تیمی لێكۆڵینه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌ تاوانه‌كانی ڕێكخراوی داعش له‌ عێراق و شاندێكی یاوه‌ری كرد‌.

له‌ دیدارێكدا به‌ڕێز ئه‌حمه‌د خان خۆشحاڵیی خۆی به‌ سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و تیشکی خسته‌ سه‌ر كار و چالاكییه‌كانی تیمه‌كه‌یان كه‌ به‌ هاوكاریی هه‌ردوو حكوومه‌تی عێراق و هه‌رێمی كوردستان كار  بۆ دانانی نه‌خشه‌ڕێگایه‌ك بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌رکه‌کانی ده‌كه‌ن له‌ چوارچێوه‌ی بڕیار و ڕاسپارده‌كانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ده‌رباره‌ی کۆکردنه‌وه‌ و دیکۆمێنتکردنی تاوانه‌کانی داعش و لێپرسینه‌وه‌ و به‌دیهێنانی دادوه‌ری و سزادانی تاوانبارانی داعش.

لای خۆیه‌وه‌ به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان خۆشحاڵیی خۆی به‌و سه‌ردانه‌ و ده‌ستپێكردنی كاری تیمی لێكۆڵینه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌ تاوانه‌كانی ڕێكخراوی داعش له‌ عێراق نیشان دا و هه‌موو هاوكاری و ئاسانكارییه‌كی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی بۆ كاره‌كانیان دووپات كرده‌وه‌.





ئەم هەواڵە 4144جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad