English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کۆریای باکوور وازی لە پرۆگرامی ئەتۆمی نەهێناوە
چاوپێکەوتنی سەرۆکانی ئەمریکا و کۆریا/ ئەرشیڤ
2018-12-20 [02:02 AM]

​ZNA - هەولێر


کۆریای باکوور رایگەیاند تا ئەوکاتەی ئەمریکا هەڕەشەکردنەکانی رانەگرێت، بە شێوەیەکی یەکلایەنە کۆتایی بە پرۆگرامی ئەتۆمی ناهێنێت.

لەگەڵ دەرچوونی ئەم راگەیەندراوەدا گومانەکان سەبارەت بە نیازی کۆریای باکوور بۆ تێکدانی گەورەترین پێگەی ئەتۆمیی ئەم وڵاتە زیاتر بووە.

راگەیاندراوەکەدا هەروەها ئاماژە بەوە دراوە نوێنەری تایبەتی ئەمریکا ستێفان بایگان گەیشتووەتە گوندی سنووریی پانمونجۆم و هێشتا روون نییە لەم شوێنەدا چاوی بە کام بەرپرسانی کۆریای باکوور دەکەوێت. پێشتریش کۆریای باکوور سەرکۆنەی ئەمریکای کردبوو بەبۆنەی سەپاندنی سزا بەسەر کۆمەڵیک کەسایەتیی پایەبەرزی ئەم وڵاتە و هەڕەشەی کردبوو پرۆسەی داماڵینی چەکی ئەتۆمی بەیەکجاری رادەگرێت.  





ئەم هەواڵە 5419جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad