English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ترامپ: كاتی ئه‌وه‌ هاتووه‌ شه‌ڕی كۆتایی كه‌سانی دیكه‌ بیكه‌ن
2018-12-20 [02:25 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

سەرۆکی ئەمەریکا دۆناڵد ترامپ ده‌ڵێت، روسیا و ئێران و سوریا به‌ كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا خۆشحاڵ نین، وتیشی، ئه‌مه‌ریكا نایه‌وێت ببێته‌ پۆلیس له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هیچ شتێكی ده‌ست نه‌كه‌وێت به‌ڵام زیانی گیانی هه‌بێت و تریلیۆنه‌ها دۆلاریش زه‌ره‌ر ده‌كات.

 

ئەمڕۆ پـێنجشەممە دۆناڵد ترامپ له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیویەتی ناکرێت ئەمەریکا ببێتە پـۆلیس لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هیچیش بەدەست‌نەهێنێت و تەنیا ڕۆڵەکانی گیانیان لەدەست بدەن و بە ملیاران دۆلار خەرج بکات لە پـێناو پاراستنی خەڵکی دیکە کە لە زۆر حاڵەتدا پـێزانینیان بۆی نیـیە، كاتی ئه‌وه‌ هاتووه‌ شه‌ڕێ كۆتایی كه‌سانی دیكه‌ بیكه‌ن.

پاشان دەڵێت سەرەڕای هەواڵە نادوروستەکان، ڕووسیا و ئێران و سوریا و زۆر لایەنی دیکە خۆشحاڵ نین بە ڕۆیشتنی ئەمەریکا لە سوریا، چونکە ئێستا ناچاردەبن شەڕی داعش و ئەوانی دیکە بکەن.

دوێنێ چوارشەممە دۆناڵد ترامپ له‌ تويتێكدا نووسيويه‌تى: "هۆكارى سه‌ره‌كى بوونى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ريكا له‌ سووريا له‌ ماوه‌ى سه‌رۆكايه‌تييه‌كه‌يدا شكستپێهێنانى داعشه‌ و ئه‌و ئامانجه‌ش به‌ديهاتووه"‌.

تره‌مپ ئه‌وه‌شى نووسيوه‌: "له‌ سووريا ئێمه ‌شكستمان به‌ داعش هێناوه‌، هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ش بوو هێزه‌كانمان له‌ سووريا مابوونه‌وه"‌.

 





ئەم هەواڵە 2521جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad