English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
جارێکی دیکە عێراق لە سزاکانی سەر ئێران دەبەخشرێت
2018-12-20 [02:44 AM]

ZNA- هه‌ولێر


سەرچاوەیەک لە حکومەتی عێراق ئاشکرایکردووە، ئەمەریکا بۆ ماوەی سێ مانگی دیکە، عێراقی لە سزاکانی سەر ئێران بەخشیوە.

لە ٥ی تشرینی دووەم ساڵی ٢٠١٨، ئەمەریکا بەشی دووەمی سزاکانی سەر ئێرانی سەپاند و ٤٥ رۆژ مۆڵەتی دا بە عێراق کە بایکۆتی گاز و کارەبای ئێران بکات، بەڵام ئێستا کەو ئەو وادەیە تەواو بووە، ئەمەریکا وادەکە درێژ دەکاتەوە.

سەرچاوەیەک لە حکومەتەکەی عادل عەبدولمەھدی بۆ ئاژانسی فرانس پرێسی ئاشکراکردووە، شاندێکی حکومەتی عێراق سەردانی واشنتنی کردووە و لەوێ ئەمەریکییەکانیان قایل کردووە، بەغدا بتوانێت بۆ ماوەی ٩٠ رۆژی دیکە گاز و کارەبا لە ئێران بکڕێت.

عێراق رۆژانە ٢٨ ملیۆن مەتر سێجا گاز و یەک ھەزار و ٣٠٠ مێگاوات کارەبا لە ئێران دەکڕێت، بەمەش لە ئەگەری پچڕانی تەواوی پەیوەندییەکان، عێراق دووچاری کەمی کارەبا و وزە دەبێتەوە.

لە ئایاری ئەمساڵ، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە رێککەوتننامە ئەتۆمییەکەی ئێران کشایەوە و بڕیاری گەڕاندنەوەی سزاکانی سەر ئێرانی دا.

سەرچاوە: ئەلمۆنیتەر





ئەم هەواڵە 9301جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad