English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
قەرەگول: بۆچی پێشمەرگە سنوورەكانی توركیا بپارێزن؟
2018-12-20 [02:51 AM]

ZNA- هه‌ولێر


ئەمڕۆ پێنجشەممە ئیبراھیم قەرەگول نووسەری ناسراوی تورکیا لە وتارێکدا رەخنەی لە حکوومەتی وڵاتەکەی گرتووە کە ڕێگەی خۆش کردووە بۆ جێبەجێکردنی پلانێکی نوێی ئەمریکا لەبارەی جێگیرکردنی ھێزی پێشمەرگەی رۆژئاوای کوردستان و ھێزی عەرەبی لەسەر سنوورەکانی تورکیا.


ئیبراھیم قەرەگول وتارێکی لە رۆژنامەی "یەنی شەفەق"ی تورکی بڵاو کردووەتەوە و تیایدا ئاماژەی بەوە داوە کە ئەمریکا ھەموو ڕێگەیەک تاقی دەکاتەوە بۆ ئەوەی تورکیا لە دەستوپێ بخات و ڕێگەی نەدات بەرگری لەخۆی بکات، بڕیاری کێشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا لە سووریا و پێشنیاری جێگیرکردنی ھێزی پێشمەرگە و ھێزی عەرەبییش بەشێکە لەم پلانە.


نووسەرەکە دەڵێ ئەمریکا لە درێژەی سیاسەتی راگرتنی تورکیادا، بابەتی رادەستکردنەوەی فەتحوڵا گولەنیشی ھێناوەتەوە ڕۆژەڤ، گوایە ھەواڵی دڵخۆشکەری بەئەنقەرە داوە لەبارەی کەیسی گولەن، ئەمانە جگە لە حەشووی بانگەشەی ھەڵبژاردن و لە دەستوپێخستنی تورکیا، ھیچی تر نین.


نووسەرە تورکەکە پرسیاری کردووە لەبارەی ماھیەتی جێگیرکردنی ھێزی پێشمەرگە و ھێزی عەرەبی لەسەر سنووری سووریا و تورکیا، دەڵێ "ئایا ئەمریکا دەیەوێ پێشمەرگە و ھێزی عەرەبی سنوورەکانمان بپارێزن؟ ئاخر مەترسیە گەورەکە ئەوەیە، چونکە ئەمریکا مەبەستیەتی بەم ڕێگەیە پلانەکەی بەھاوکاری سعوودیە و ئیمارات لە ناوچەکە جێبەجێ بکات، دەیەوێ ھێزی تری دوژمنی تورکیا لەسەر سنوورەکانمان لە پاڵ ھێزەکانی پەکەکە جێگیر بکات".


قەرەگول ئاماژەی بەو ھەواڵەی ئاژانسی ھەواڵی (باسنیوز) داوە کە ڕێکەوتنێکی تورکیا و ئەمریکای ئاشکرا کردبوو لەبارەی پلانی بڵاوکردنەوەی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان و ھێزی عەرەبی لە سنووری رۆژھەڵاتی فورات "رۆژئاوای کوردستان"، دەپرسێ ئەمە مانای چیە؟


نووسەر وەڵامی پرسیارەکەی خۆی دەداتەوە و دەڵێ ئەمە مانای ئەوەیە لە کاتی ھەر ھێرشی تورکیا بۆ سەر رۆژھەڵاتی فورات، بەرەیەکی تر لە ناوچەکە لەلایەن ئەمریکا و ئیسرائیل و سعوودیە و ئیمارات و پەکەکە و پێشمەرگە دەکرێتەوە. ئەمە ھەوڵێکی ترە بۆ فێڵکردن لە تورکیا و دواتر لێدان لە تورکیا.


نووسەرەکە گەرمەی شەڕی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش و چوونی ھێزەکەی پێشمەرگەی باشووری کوردستانی بەنێو خاکی تورکیادا بۆ کۆبانێی رۆژئاوای کوردستان وەبیر ھێناوەتەوە و نووسیویەتی "لەبیرتانە دوای ئەو ھەنگاوە چی رووی دا؟ دڵنیام وەڵامەکە بۆ ھەمووان ڕوونە، بۆیە نابێ ھەنگاوێکی تری لەم جۆرە قبووڵ بکرێ بەجێگیرکردنی پێشمەرگە لەسەر سنووری تورکیا".


نووسەرەکە دەڵێ قبووڵکردنی بیرۆکەی ھێنانی ھێزی پێشمەرگە و ھێزی عەرەبی بۆ ئەوەی سنوورەکانمان بپارێزێ، ھەڵەیەکی گەورەیە، تورکیا داری ژێر پێی خۆی دەبڕێتەوە، کۆبانێ بھێننەوە بەر چاوتان، چۆن تورکیا لەوێ کەوتە داوەکەوە.





ئەم هەواڵە 4024جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad