English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بڕیاری كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ سووریا چۆڵكردنی دوو بنكه‌ی سه‌ربازییش ده‌گرێته‌وه‌
2018-12-20 [02:53 AM]

ZNA- هه‌ولێر


به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، بڕیاری كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانییان له‌ باكووری سووریا، چۆڵكردنی هه‌ردوو بنكه‌ی سه‌ربازی ته‌نه‌ف و ناوچه‌ی 55یش ده‌گرێته‌وه‌.

ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز له‌ زاری ئه‌و به‌رپرسه‌، كه‌ نه‌یویستووه‌ ناوه‌كه‌ی ئاشكرا بكرێت، بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، بڕیاری كشانه‌وه‌كه‌ چۆڵكردنی دوو بنكه‌ی سه‌ربازی گه‌وره‌ش ده‌گرێته‌وه‌، كه‌ هه‌ریه‌ك له‌ ته‌نه‌ف و ناوچه‌ی 55ن، ئه‌وانیش له‌ قۆناغی داهاتوو چۆڵ ده‌كرێن.

كۆشكی سپی له‌ بڕیارێكی له‌ ناكاودا، بڕیاری كشانه‌وه‌ هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكای له‌ باكووری سووریا ده‌ركرد، ئه‌وه‌ش دوای تێكشكاندنی چه‌كدارانی رێكخراوی داعشه‌ له‌ ناوچه‌كه‌.

له‌م چوارچێوه‌یه‌دا ئه‌و ئاژانسه‌ له‌ زاری به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، بڕیاری كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، راگرتنی هێرشه‌ ئاسمانییه‌كانیش بۆ سه‌ر بنكه‌كانی داعش ده‌گرێته‌وه‌ و چیدیكه‌ هێرشی ئاسمانییش ئه‌نجام نادات.

ئه‌مه‌ریكا له‌ ماوه‌ی رابردوودا له‌ شه‌ڕی دژی داعش، پشتیوانی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی كردووه‌ له‌ باشووری سووریا و دوێنێ شه‌ویش واشنتن بڕیاری كشانه‌وه‌یدا له‌و وڵاته‌.

ئه‌وه‌ش نیگه‌رانی هه‌سه‌ده‌ی به‌دوای خۆیدا هێنا و له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، به‌ كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، داعش به‌هێز ده‌بێته‌وه‌.





ئەم هەواڵە 5353جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad