English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
كه‌شناسی هه‌رێم له‌باره‌ى سبه‌ى هه‌ینى راگه‌یاندراوێكى بڵاو كرده‌وه‌
2018-12-20 [02:56 AM]

ZNA- هه‌ولێر


لەراگەیاندراوێکدا کەوێنەیەک دەست ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس کەوتووە ، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەرلەزەزانی ھەرێمی کوردستان ڕایدەگەێنێت ، سبەی ھەینی، ٢٠١٨.١٢.٢١ کاتژمێر ٢٢:٢٣ بە کاتی نێو دەوڵەتیی، یەکەمین رۆژی وەرزی زستانە لەنیوەگۆی باکووری زەویدا

ڕاشیدەگەێنێت ، بەپێی لێکدانەوە فەلەکییەکان، رۆژی ھەینی، بەرواری ٢٠١٨.١٢.٢١ کاتژمێر ٢٢:٢٣ بە کاتی نێودەوڵەتیی، کە دەکاتە شەممە، ٢٠١٨.١٢.٢٢ کاتژمێر ٠١:٢٣ ی بەیانی بەکاتی ھەولێر، دیاردەی (وەرگەڕانی زستانە – Winter Solstice ) روودەدات، واتە یەکەم رۆژی وەرزی زستان لەنیوەگۆی باکووری ھەسارەکەمان دەستپێدەکات، وە ئەو رۆژەش بە درێژترین رۆژی ساڵ دەژمێردرێت و تیایدا ماوەی شەو دەگاتە ١٣ کاتژمێرو ٤٤ خولەک و ١ چرکەو ماوەی رۆژیش کورترین ئاست تۆمار دەکات کە دەگاتە ١٠ کاتژمێرو ١٥ خولەک و ٥٩ چرکە.

دەقی راگەیاندراوەکەی کەشناسی ھەرێم : 


سبەی، ھەینی، ٢٠١٨.١٢.٢١ کاتژمێر ٢٢:٢٣ بە کاتی نێو دەوڵەتیی، یەکەمین رۆژی وەرزی زستانە لەنیوەگۆی باکووری زەویدا
بەپێی لێکدانەوە فەلەکییەکان، رۆژی ھەینی، بەرواری ٢٠١٨.١٢.٢١ کاتژمێر ٢٢:٢٣ بە کاتی نێودەوڵەتیی، کە دەکاتە شەممە، ٢٠١٨.١٢.٢٢ کاتژمێر ٠١:٢٣ ی بەیانی بەکاتی ھەولێر، دیاردەی (وەرگەڕانی زستانە – Winter Solstice ) روودەدات، واتە یەکەم رۆژی وەرزی زستان لەنیوەگۆی باکووری ھەسارەکەمان دەستپێدەکات، وە ئەو رۆژەش بە درێژترین رۆژی ساڵ دەژمێردرێت و تیایدا ماوەی شەو دەگاتە ١٣ کاتژمێرو ٤٤ خولەک و ١ چرکەو ماوەی رۆژیش کورترین ئاست تۆمار دەکات کە دەگاتە ١٠ کاتژمێرو ١٥ خولەک و ٥٩ چرکە.
ھەر لەو بەروارەدا، وە بەپێی لاریی گۆشەیی خولانەوەی تەوەریی زەوی لەسەر تەوەری کەمەریدا، تیشکی خۆر ستوونی دەبێت لەسەر (خولگەی قڕژاڵ) لەنیوەگۆی باشووری زەوی، ھەربۆیە تیشکی خۆر زیاتر بەرەو نیوەگۆی باشووری زەوی دەکشێ تا دەگاتە ئاستی ٢٣ پلەو ٢٦ خولەک بەرەو باشوور، کە ئەمەش واتای کشانێکی زۆر دەنوێنێ لە تیشکی خور لە نیوەگۆی باکوور بەرەو باشوور، ئەوکاتە بۆ دانیشتوانی نیوەگۆی باشووری زەوی، دەستپێکی وەرزی ھاوینە، واتە (وەرگەڕانی ھاوینە – Summer Solstice) دەبێت.
کەواتە ھۆکاری درێژبوونەوەی ماوەی شەو ورۆژو دابەزینی پلەکانی گەرما لە نیوەگۆی باکووری زەوی ھۆکارەکەی بۆ لاربوونەوەی تیشکی خۆرەوەیە، نەوەک دوورکەوتنەوەو نزیکبونەوەی زەوی لە خۆر، چونکە لە راستیدا وەرگەڕانی زستانە لە نیوگۆی باکووری زەویدا کاتێک روودەدات کە ھەسارەکەمان لە نزیکترین خاڵدایە لە خۆر! وە لە ھاوینیشدا لە دوورترین خاڵدایە!.
لە ھەمان کاتدا، وەبەو پێیەی ئەو ناوچانەی دەکەونە نێو بازنەی جەمسەریی باکوور لە ھێڵە پانییە بەرزەکان، خۆر یەگجار زۆر زیاتر لە ئاسمانیان دوور دەکەوێتەوەو تا وایلێدێت خۆر بۆماوەی ٦ مانگ لەو ناوچانەدا نابینرێت!، بەڵام بە پێچەوانەوە، لە ناوچەکانی نێو بازنەی جەمسەریی باشووردا خۆر بۆماوەی ٦ مانگ ھەڵدێت و لە کاتی ئاوابوونیدا لەسەر ئاسۆی رۆژئاوا دەبێ و پاشان بۆ باکووری رۆژئاواو ئینجا باکوور و پاشان بۆ باکووری رۆژھەڵات و ئینجا دووبارە لە رۆژھەڵاتدا بەرز دەبێتەوە ناوەڕاستی ئاسمان.

1

 

1

 

1





ئەم هەواڵە 16675جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad