English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فوئاد حوسێن :مووچه‌ى پێنج مانگى پاشه‌كه‌وتكراوى به‌شێك له‌ فه‌رمانگه‌كانى كوردستان خه‌رج ده‌كرێت
2018-12-20 [03:09 AM]

ZNA- هه‌ولێر


وه‌زیری دارایی عێراق، كه‌ هاوكات جێگرى سه‌رۆك وه‌زیرانه‌ بۆ كاروبارى دارایی و ئابووری، بڕیارى خه‌رجكردنى دوو مووچه‌ى ساڵى پار و سێ مووچه‌ى كۆتایی ئه‌مساڵى بۆ به‌شێك له‌ فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمی كوردستان، ده‌ركرد.


د. فوئاد حوسێن، وه‌زیری دارایی عێراق، بڕیاری دا، پێش كۆتایی ئه‌مساڵ دوو مووچه‌ى ساڵى 2017 به‌سه‌ر فه‌رمانگه‌ فیدڕاڵییه‌كانى هه‌رێمی كوردستان دابه‌ش بكات.


وه‌زیری دارایی عێراق، بڕیاریشی داوه‌، مووچه‌ى هه‌رسێ مانگه‌كانى كۆتای ئه‌مساڵى 2018ى ئه‌و فه‌رمانگه‌ فیدڕاڵییانه‌ى عێراق له‌ هه‌رێمی كوردستان، خه‌رج بكات.

 

كاوه‌ محه‌ممه‌د، په‌رله‌مانتارى عێراق له‌سه‌ر فراكسیۆنى گۆڕان، له‌ ئه‌كاونتى تایبه‌تى خۆى له‌ فه‌یسبووك، بڵاوی كرده‌وه‌، كه‌ لەگەڵ د. فوئاد حوسێن، وەزیری دارایی عیراق له‌باره‌ى مووچه‌ى ئه‌و فه‌رمانگانه‌وه‌ به‌ ته‌له‌فۆن قسه‌یان كردووه‌ و پێی راگەیاندووه‌، کە فەرمانی بە ستافی وەزارەتەکەی کردووە پێش کۆتایی ساڵ هەردوو مووچەی ساڵی 2017یان بۆ خه‌رج بکرێت.


فه‌رمانگه‌ فیدڕاڵییه‌كانى عێراق له‌ هه‌رێمی كوردستان بریتیین له‌ (رەگەزنامە، پاسپۆرت، کارتی نیشتیمانی و نشینگە).





ئەم هەواڵە 30838جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad