English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆکوەزیرانی ئوردن و فوئاد حوسێن کۆ بوونەوە
2018-12-20 [03:14 AM]

ZNA- هه‌ولێر


سەرۆکوەزیرانی ئوردن پیرۆزباییی پێكهێنانی حكوومەتی تازەی عێراق و سەركەوتن بەسەر تیرۆریستانی داعشی لە د. فوئاد حوسێن كرد و دووپاتی لە پێویستیی گرتنەبەری باشترین ڕێگا كردەوە بۆ پتەوتركردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا.

ئەمڕۆ، عومەر ڕەزاز، سەرۆكوەزیرانی شانشینی ئۆردونی هاشمی، پێشوازیی لە د. فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆكوەزیران – وەزیری داراییی عێراق كرد لە نووسینگەی تایبەتی خۆی لە عەمانی پایتەخت.

لەم دیدارەدا كە وەزیری داراییی ئۆردون و پارێزگاری بانكی ناوەندیی ئەو وڵاتە تێیدا ئامادە بوون، ڕەزاز پیرۆزباییی پێكهێنانی حكوومەتی تازەی عێراق و سەركەوتن بەسەر تیرۆریستانی داعشی لە د. فوئاد كرد و دووپاتی لەسەر پێویستیی گرتنەبەری باشترین ڕێگا كردەوە بۆ پتەوتركردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا بۆ بەرژەوەندیی هەردوو گەلی برا.

د. فوئاد تیشكی خستە سەر پەیوەندیی مێژووییی نێوان هەردوو وڵات و ئەوەیشی خستە ڕوو، عیراق پێی باشە ئەم پەیوەندییانە هەمیشە لە ئاستێكی بەرزدابن و لە هەموو بوارەكاندا، هاوكات هەردوولا باسیان لە هاوكاریی گومرگیی نێوانیان كرد و بە هەبوونی باشترین میكانیزمی ئاسانكاری بۆ داخڵبوونی كاڵای ئۆردونی بۆ عێراق لە ڕێگەی بازگەی تڕێبیلی سنوورییەوە، ئەمە جگە لە بەهێزتركردنی بنەما و بناغەی گواستنەوە لە ڕێگاكانی وشكانی بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی و گەشتیاری. سەرۆكوەزیرانی ئۆردون ستایشی هەوڵەكانی حكوومەتی عێراقی  كرد لەم بوارەدا و هیوای خواست ئەو هاوكارییە بەردەوام بێت.

د. فوئاد دووپاتی لەسەر گرنگیی سوودوەرگرتن لە شارەزاییی ئۆردون كردەوە، بەتایبەتی لە بواری تەكنەلۆژیا ومەشقپێكردنی كادیری پێشكەوتووی عێراقی. بەڕێز سەرۆكوەزیرانی ئۆردون لەم بارەیەوە ئامادەییی وڵاتەكەی بۆ یارمەتی و پاڵپشتیكردنی عێراق نیشان دا.

د. فوئاد سوپاسی سەرۆكوەزیرانی شانشینی ئۆردونی هاشمی و گەلی ئۆردونی كرد بۆ پاڵپشتیكردنی گەلی عێراق لە هەموو بوارەكاندا بە تایبەتی لە ڕووی گۆڕانكارییە سیاسییەكان و هەنگاونان بەرەو دیموكراسی و بووژانەوەی ئابووری.

شیاوی باسە لەم دیدارەدا سەفییە سوهەیل، باڵیۆزی عێراق لە ئۆردون و هەردوو بەڕێوەبەری گشتیی بوودجە و ژمێریاریی وەزارەتی داراییی عێراق ئامادەی بوون.





ئەم هەواڵە 7351جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad