English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزیری بەرگری ئەمریکا دەستی لە کار کێشایەوە
2018-12-21 [08:55 AM]

ZNA- هەولێر


جێمس ماتیس، وەزیری بەرگری ئەمریکا نامەی دەسـت لەکارکێشانەوەکەی ئاراستەی دۆناڵد ترەمپ کردووە و تیایدا دەڵێت، مافی خۆتە کە وەزیرێکی بەرگریت هەبێت زیاتر تێڕوانینەکانی لە خۆتەوە نزیک بن.
ماتیس لە نامەکەی کە ئێوارەی پـێنجشەممە بڵاویکردەوە، نووسیویەتی "جێی شانازیمە وەک ۲٦ەمین وەزیری بەرگری ئەمریکا کارم کردووە، ئەمەش بواری پـێدابووم لە پاڵ پـیاوان و ژنانی وەزارەتی بەرگری کاربکەم بۆ بەرگریکردن لە هاوڵاتیانمان و بەها باڵاکانمان."
پاشان وەڵامی نووسینێکی دۆناڵد ترەمپ دەداتەوە کە تیایدا گوتبووی ناکرێت ئەمریکا ببێتە پـۆلیسی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، جێم ماتیس دەڵێت "منیش وەکو تۆ لە سەرەتاوە گوتومە هێزەکانی ئەمریکا نابێت ببنە پـۆلیسی جیهان".
دەشنووسێت یەکێک لە بنەما سەرەکییەکانی ئەو بڕوای پـێی هەبووە، بەهێزی ئەمریکا لە پەیوەندیـیە پـتەوەکانیدایە لەگەڵ هاوپەیمانان و هاوبەشەکانی، بۆیە ناکرێت ئەمەریکا بەرژەوەندیـیەکانی بپارێزیت بەبێ بەردەوامبوون لە هاوپەیمانێتیەکانی و رێزگرتن لێیان.

.
لای خۆیەوە دۆناڵد ترەمپ دەستلەکارکێشانەوەکەی پەسەندکرد و لەسەر تویتەرەکەی نووسیویەتی، جەنەڕاڵ جێم ماتیس لە کۆتاییەکانی مانگی دووی داهاتوو خانەنشین دەبێت.
دەڵێت لە ماوەی ئەو دوو ساڵەی لەو پـۆستەدا بووە خزمەتێکی زۆری کردووە و زۆر سوپاسی دەکات.





ئەم هەواڵە 5995جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad