English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
‎پرسەنامەی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كورستان بۆ كۆچی دوایی ئەدیب و نووسەر رەئوف حەسەن
2018-12-21 [02:30 AM]

ZNA- ھەولێر


پرسەنامەی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كورستان بۆ كۆچی دوایی ئەدیب و نووسەر(رەئوف حەسەن)

بەڕێزان خانەوادەی ئەدیب و نووسەر (رەئوف حەسەن)

بەداخ وپەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی ئەدیب و نووسەر (رەئوف حەسەن) مان بیست، بەو بۆنەیەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و كەس وكار و بنەماڵەكەتان دەكەین و خۆمان بە شەریكی خەمتان دەزانین.

خوالێخۆشبوو نووسەروكەسایەتیەكی ناسراوی نێو دنیای ئەدەب ورۆشنبیریی كوردیمان بوو، جێدەستی لە بوارەكانی شانۆ و چیرۆك و وەرگێڕان دیار بوو، خاوەنی دەیان بەرهەمی ئەدەبی و رۆشنبیریی بوو، هیواخوازین هاوخەمیی رۆشنبیران  و دڵسۆزان و هۆگرانی بەرهەم و كتێبەكانی كۆچكردوو ببێتە مایەی دڵنەوایی و سەبووریتان و لە خە م و خەفەتتان كەم بكاتەوە.

جارێكی دیكە پرسە و سەرەخۆشی خۆمات دووپات دەكەینەوە و لەخودای گەورە داواكارین سەبووری وئارامی بەهەموو لایەك ببەخشێت وگیانی كۆچكردوویش بە بەهەشتی بەرین شاد بكات..

مەكتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كورستان
21/12/2018





ئەم هەواڵە 3685جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad