English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پاشه‌كشه‌ی ئه‌مریكا له‌نێوان مه‌ترسی په‌كه‌كه‌ و توركیا
2018-12-21 [05:40 AM]

نووسینی: رێكان سه‌باح


ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ شۆره‌شی سوریا و شه‌ڕی دژی داعش كه‌وته‌ نێوان دوو سیسته‌می ته‌واو دژ به‌یه‌كی داخراو، سیسته‌می ئیخوانی " ئه‌ردۆگان" له‌ توركیایه‌كی داخراودا، سیسته‌می چه‌پی ستالینی په‌كه‌كه و په‌یه‌ده‌ له‌ رۆژئاوایی كوردستان، كه‌ هه‌ردوو سیسته‌م بۆ ئه‌مریكا هاوشێوه‌ و هاوشكلن، نه‌ په‌كه‌كه‌ ئاماده‌ی ده‌ستبه‌ردانی سیسته‌می داخراوی هاوشێوه‌ی كۆریایی باكووریه‌كه‌ی رۆژئاوا بێت، نه‌ توركیاش جێگای ئه‌و تروسكایه‌ی ئه‌مریكای تێدایه‌، كه‌ بگه‌رێته‌وه‌ بۆ سه‌رده‌می زێرینی فره‌ره‌هه‌ندی و كرانه‌وه‌ و دیموكراسی و سكۆلاریزم، واتا هه‌ردوو سیسته‌م چ له‌ ئێستا و چ له‌ داهاتوو دا له‌ چاوی ئه‌مریكا دیار بوو، كه‌ دژ به‌ ئه‌مریكا ده‌هاتنه‌وه‌، بۆیه‌ بریاری ئه‌مریكا ئه‌گه‌ر لێقاڵبوونه‌وه‌ی ئه‌م دۆخه‌ بێت، ئه‌وه‌ بێشك ره‌هه‌ندی جۆڕاو جۆڕی هه‌یه‌، ئه‌وه‌ی كه‌ تاوه‌كو ئێستا په‌كه‌كه‌ و په‌یه‌ده‌ ناتوانن له‌ جیهانی ئێستادا ده‌ستی لێ به‌رده‌ن یان له‌گه‌ڵی لێ رابهێن، مامه‌ڵه‌ی ئایدۆلۆژیه‌ داخراوه‌كه‌ی ئه‌م دوو هێزه‌یه‌ له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی جیهانی به‌تایبه‌تی مامه‌ڵه‌ كردن له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و هه‌ر هێزێكی تری وه‌ك فه‌ره‌نسا و ئه‌لمانیا، كه‌ ئێستا ئه‌و پاڵپشتی به‌هێزی رۆژئاوای كوردستانن".

په‌كه‌كه‌ نایه‌وێت ده‌ستبه‌رداری سیاسه‌تی داخراو و ئایدۆلۆژیایی داخراوی چه‌ق به‌ستووی تووندره‌وی ستالینی بێت، ئه‌مه‌ش چاره‌نووسی بنیات نانی رۆژئاوای كوردستانی ده‌خاته‌ به‌رده‌م سیسته‌مێكی ئه‌ستێره‌چه‌پی رادیكاڵی داخراودا كه‌ هیچكات جێگای قبوڵ و ره‌زامه‌ندی ده‌وڵه‌تانی ئازادی وه‌ك ئه‌مریكا و ئه‌وروپا و هاوپه‌یمانه‌كانی نابێت، بۆیه‌ هیچكات ئه‌م سیسته‌مه‌ی كه‌ په‌كه‌كه‌ ده‌ستی پێكردووه‌ و به‌رده‌وامی پێده‌دات، به‌رده‌وام له‌به‌رده‌م هه‌ره‌شه‌ی داگیركاری دایه‌".

په‌كه‌كه‌ و په‌یه‌ده‌ له‌ سوریا و رۆژئاوایی كوردستان زۆر به‌ راشكاوانه‌، پێناسه‌ی دۆستایه‌تیه‌كی باش له‌گه‌ڵ رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د و حكومه‌تی سوریا ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش جارێكی تر كوربینی  په‌یه‌ده‌ و په‌كه‌كه‌ پێشان ده‌دات، له‌مه‌ڕ مامه‌ڵه‌ی واقیعی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی، به‌تایبه‌تی به‌رزكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی ئۆجه‌لان و په‌كه‌كه‌ له‌ سوریا، جارێكی تر بۆ هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی تاقه‌ت پروكێن و شه‌رمه‌زار هێنه‌ره‌".

له‌لایه‌كی تر گیرۆده‌ی هه‌ره‌شه‌كانی ئه‌ردۆگان له‌ وڵاتانی هاوپه‌یمان دژی داعش و هه‌نگاوه‌كانی بۆ دژایه‌تی كردنی په‌یه‌ده‌ و په‌كه‌كه‌ له‌ رۆژئاوایی كوردستان و سیسته‌می داخراوی په‌كه‌كه‌ به‌ناوی خۆسه‌ر و رێگری كردن له‌ فره‌ی سیاسی و ئازادی و دیموكراسی، ئه‌مانه‌ هه‌مووی خاڵی لاوازی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ داخراوه‌ ئایدۆلۆژیه‌ وشكه‌ی ستالینیه‌ی په‌كه‌كه‌ن، كه‌ رۆژئاوایی كوردستانی به‌رده‌وام خستۆته‌ به‌رده‌م هه‌ره‌شه‌ی گه‌وره‌".

بۆیه‌ پاشه‌كشه‌ كردن و نه‌كردنی ئه‌مریكا له‌ سوریا، كرۆكی مه‌ترسیه‌كانی سه‌ر په‌كه‌كه‌ و په‌یه‌ده‌ نین، به‌ڵكو ئه‌و هه‌موو هه‌ڵه‌ ستراتیژیانه‌ی په‌كه‌كه‌ و په‌یه‌ده‌یه‌، كه‌ به‌رده‌مان دۆخی رۆژئاوایی كوردستان وه‌ك خۆی ده‌هێلێته‌وه‌، ریگا به‌ گه‌شه‌سه‌ندن و كرانه‌وه‌ به‌رووی دونیا نادات، به‌مه‌ش هه‌م مه‌ترسیه‌كان رۆژ له‌ رۆژ گه‌وره‌تر ده‌كات، هه‌م به‌رده‌وام له‌ژێر ره‌حمی ره‌شه‌بایه‌كی تووند دایه‌، كه‌ مه‌ترسی به‌ڕه‌گه‌وه‌ ریشه‌كێشی كردنی له‌سه‌ره‌".





ئەم هەواڵە 1645جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad