English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
توركیا: بەفەرمی داوای كردنەوەی كونسوڵخانەمان كردووە لەكەركوك و نەجەف
2018-12-22 [04:39 AM]

ZNA – هەولێر


فاتیح یڵدز باڵیۆزی توركیا له‌ به‌غدا ، به‌فه‌رمی داواكاریی پێشكه‌شی به‌رپرسانی عێراق كردووه‌ به‌مه‌به‌ستی كردنه‌وه‌ی كونسوڵخانه‌ی توركیا له‌ شاره‌كانی كه‌ركووك و نه‌جه‌ف.

فاتیح یڵدز بە ئاژانسی ئەنادۆڵوی رایگه‌یاندوه‌، کردنه‌وه‌ی كونسوڵخانه‌ له‌ شاره‌كانی كه‌ركووك و نه‌جه‌ف گرنگه‌ بۆ توركیا و گوتی، "وه‌ك هه‌نگاوی پلانی له‌مێژینه‌مان، داواكاریی فه‌رمیمان پێشكه‌شی به‌رپرسانی عێراق كردووه‌ بۆ كردنه‌وه‌ی كۆنسوڵخانه‌ی توركیا له‌ كه‌ركووك و نه‌جه‌ف، ئه‌م بابه‌ته‌ له‌ساڵانی رابردووشدا له‌په‌یوه‌ندییه‌ دووقۆڵییه‌كاندا له‌كارنامه‌دا بووه‌".

یڵدز گوتیشی: له‌م كاته‌دا كه‌ كونسوڵخانه‌كانی مووسڵ و به‌سره‌ ده‌خه‌نه‌وه‌كار، ده‌یانه‌وێت ئه‌م به‌ره‌وپێشچوونه‌ له‌شاره‌كانی دیكه‌ش ئه‌نجامبده‌ن.

با\لیۆزی توركیا لەبەغدا ئاشكراشیكرد: "هەردوو شاری كەركوك و نەجەف بۆ پەیوەندیەكانی هەردوولامان گرنگن، كاتێك لێره‌دا كونسوڵخانه‌مان كرده‌وه‌  ناوه‌ندی پێدانی ڤیزه‌ش ده‌كه‌ینه‌وه‌، له‌ئێستادا ناوه‌ندی پێدانی ڤیزه‌ بۆ باشووری عێراق، ته‌نها له‌ به‌غدا هه‌یه‌.

ئەو دەشڵێت: له‌ كه‌ركووك به‌رله‌ كردنه‌وه‌ی كونسوڵخانه‌ ناوه‌ندی پێدانی ڤیزه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ و گوتی، "به‌هۆی بوونی برا توركمانه‌كانمانه‌وه‌ كه‌ركووك له‌گه‌ڵ توركیادا په‌یوه‌ندیی خوێن و ره‌چه‌ڵه‌كی هه‌یه‌ و شارێكی جیاوازه‌، جگه‌ له‌وه‌ عه‌ره‌ب و كورد و مه‌سیحییه‌كانی كه‌ركووكیش په‌یوه‌ندییه‌كی ریشه‌یی و مێژووییان له‌گه‌ڵ توركیا هه‌یه‌".

 

فاتیح یڵدز له‌ كۆتایی قسه‌كانیدا گوتی: "له‌ قۆناغی داهاتوودا له‌ ژێر سه‌رپه‌رشتی دامه‌زراوه‌كانی عێراقدا به‌دواداچوون بۆ داواكارییه‌كانمان ده‌كه‌ین و له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ به‌رپرسان باسیان لێوه‌ ده‌كه‌ین". 

 





ئەم هەواڵە 7000جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad