|
ZNA-هەولێر سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ته‌رمی پرۆفیسۆر جه‌مال نه‌به‌ز نوسه‌ر و بیرمه‌ند گه‌یشته فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر و له‌وێشه‌وه به‌ره‌و شارى سلێمانى به‌ڕێ ده‌كرێت و هه‌ر له‌وێش ده‌نێژرێت.
لە ڕێوڕەسمی پێشوازی لە تەرمی جەمال نەبەزدا سەفین دزەیی، گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی و نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر و زیرەک کەمال ڕاوێژکاری سەرۆکی حکوومەت و چەند بەرپرسێکی دیکە و نووسەر و ڕۆشنبیرانی کوردستان ئامادە بوون.
پرۆفیسۆر د.جه‌مال نه‌به‌ز نوسه‌ر و بیرمه‌ندی دیارى كورد رۆژی 08-12-2018 له ته‌مه‌نی 85 ساڵیدا به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه له ئه‌ڵمانیا كۆچی دواییكرد
جەمال نەبەز، یەكێك بوو لە نوسەر و زمانزانە دیارەكانی كورد، كە خاوەنی چەندین كتێبی نوسراو و وەڕگێردراوی خۆیەتی و لەساڵی 1962 ەوە لە وڵاتی ئەڵمانیا نیشتەجێیە.
جەمال نەبەز لە ساڵی 1933 لە دایكبووە و رۆژی 8ی كانونی یەكەمی ئەمساڵ لە تەمەنی 85 ساڵیدا لە شاری بەرلینی وڵاتی ئەڵمانیا بەنەخۆشی كۆچی دوایی كرد.
ئەم هەواڵە 39667جار خوێندراوەتەوە |