English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سێ تەوەر تاوتوێ دەکات
2018-12-22 [08:27 AM]

ZNA-ھەولێر


ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیمکراتی  کوردستان رایگەیاند، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆ دەبێتەوە و پرسی پڕکردنەوەی وەزارەتە بەتاڵەکانیش لە بەرنامەی کاریدا نییە.

 

دکتۆرە مەیادە نەجار، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیمکراتی کوردستان، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: ئەمڕۆ شەممە ٢٢ی١٢ی٢٠١٨  دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەنجام دەدرێت، بەپێی کارنامەی کۆبوونەوەکە، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سێ تەوەر تاوتوێ دەکات، کە دەنگدان لەسەر دادوەرانی پاڵێوراو بۆ دادگای تەمیزی فیدڕالی.

 

دکتۆرە مەیادە نەجار گووتی: پێکهێنانی لێژنەیەکی لێکۆڵینەوە بۆ فڕۆکەخانەی نەجەف، ھەروەھا خستنەڕووی راپۆرتی لێژنەی پەروەردە تایبەت بە پلەی فەرمانبەران. 

 

ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیمکراتی  کوردستان گووتیشی: ئەمرۆ پرسی بوودجەی سالی ٢٠١٩ی عێراق و ھەروەھا پرسی پڕکردنەوەی وەزارەتە بەتاڵەکانیش لە بەرنامەی کاریدا نییە.

 

 

رێباز یونس 

 

 





ئەم هەواڵە 2644جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad