English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چه‌ند به‌شێك له‌ كاره‌كانی حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكا راگیران
2018-12-22 [01:24 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

به‌هۆی رێك نه‌كه‌وتنی بەڕێوەبەرایەتی ترامپ و دیموکراتەکانی کۆنگرێس، وایكرد به‌فه‌رمی چه‌ند به‌شێك له‌ کارەکانی حکومەتی ئەمەریکا رابگیرێن.

ئەو بەشانەی حکومەت کە کارەكانیان ڕادەگیرێن، کارمەندەکانیان بۆ ماڵ دەنێردرێنەوە یان بێ مووچە درێژە بە کارەکانیان دەدەن. سێناتی ئەمەریکا ره‌شنوسێكی یاسایی پەسند کردوە، تێیدا رایده‌گه‌یه‌نێت، ئەو کارمەندانەی بە بێ مووچە کار دەکەن، دوای دەستپێکردنەوەی کاری حکومەت، مووچەیان پێدەدرێتەوە.

پێشتر سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا دۆناڵد ترامپ گوتبووی "حکومەت بۆ ڕاگرتنی کاری بە تەواوی ئامادەیە" و هەروەها گوتبووی ئەگەر کاری حکومەت ڕابگیرێت، "ئەو کار ڕاگرتنە درێژخایەن دەبێت."

ناکۆکی بەڕێوەبەرایەتی ترامپ و دیموکراتەکانی کۆنگرێس لە سەر بودجەی دیواری سنوری مه‌كسیكه‌. سەرۆکی ئەمەریکا دەڵێت دروستکردنی ئەو دیوارە پێویستە بەڵام دیموکراتەکان رازی نین. ره‌شنوسی بودجە دەبێت هەر دوو ئەنجومەنی نوێنەران و سێناتی ئەمەریکا پەسندی بکەن.

بە هۆی ناکۆکی نێوان کۆنگرێس و کۆشکی سپی، چەند بەش لە کاری حکومەتی فێدڕال ڕادەگیرێن. ئەمەش وەزارەتی کشتوکاڵ، وەزارەتی بازرگانی، بەشەکانی سەر بە وەزارەتی داد، ئاسایشی نێوخۆیی، وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا دەگرنەوە.

لە ساڵی ١٩٧٦ەوە تا ئێستا، لە ئاکامی ٢٠ جار ناکۆکی نێوان کۆشکی سپی و کۆنگرێس وای کردوە حکومەت کارەکەی ڕابگرێت و لە هه‌شت نمونەیاندا کارمەندانی فێدڕال بە هۆی نەبوونی بودجە، فەرمانیان پێدرا بچنەوە ماڵ.

لە نێو ئەو هەشت نمونانەدا، سێ جاران ماوەکەیان درێژخایەن بووە. دوو نمونە لە ساڵەکانی ١٩٩٥ و ١٩٩٦ و لە بەر ناکۆکی بێڵ کڵینتن سەرۆکی ئەو کاتی ئەمەریکا لە گەڵ سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران نیوت گینگریچ لە پارتی کۆماری، ڕوویدا کە ٢٧ ڕۆژی خایاند.

نمونەی دیکەیان لە ساڵی ٢٠١٣ و لە نێوان ئۆباما و زۆرینەی کۆماریخوازانی ئەنجومەنی نوێنەران سەبارەت بە دابینکردنی بودجە بۆ بیمەی ناسراو بە "بیمەی تەندروستی ئۆباما" بوو کە ١٣ ڕۆژی خایاند.

 

voa





ئەم هەواڵە 5245جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad