English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
توركیا... له‌ 2018 لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ ناسنامه‌ی ملیۆنان كه‌س كراوه‌
2018-12-22 [01:36 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا له‌باره‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كانی له‌ ده‌ستپێكی سه‌ری ساڵه‌وه‌ تاكو ئێستا راپۆرتێكی بڵاوكرده‌وه‌، تێیدا هاتووه‌، له‌سه‌ره‌تای ساڵی 2018 تاكو ئێستا لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ ناسنامه‌ی ملیۆنان كه‌س كراوه‌، هه‌زاران كه‌سی داواكراو ده‌ستگیركراون و هاتوچۆكردنیش له‌ هه‌زاران ئۆتۆمبێل و ئامێری وه‌ك ماتۆڕ قه‌ده‌غه‌كراوه‌.

وه‌زاره‌تی ناوخۆ رایگه‌یاند، له‌ میانی هه‌ڵمه‌ته‌كاندا لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ ناسنامه‌ی زیاتر له‌ هه‌شت ملیۆن و ٥٠٠ هه‌زار كه‌س كراوه‌، ٣٢ هه‌زار و ٤٠٩ كه‌سی داواكراو ده‌ستگیركراون، لێكۆڵینه‌وه‌ی دادوه‌ری و كارگێڕیش له‌گه‌ڵ ١٩ هه‌زار و ٤٨١ كه‌س كراوه‌ هه‌روه‌ها سێ هه‌زار و ١١٤ كه‌سیش به‌هۆی ئه‌نجامدانی تاوانی جۆراوجۆر ده‌ستگیركراون.

له‌ میانی پشكنینه‌كانیشدا ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ هه‌زار و ٩٧٩ ئۆتۆمبێل و ئامێر كه‌ ٢٩٦یان ماتۆڕ بوون دزیاری و داواكراو بوون. به‌هۆی چه‌ند هۆكارێكیشه‌وه‌ هاتوچۆكردن له‌ هه‌شت هه‌زار و ٢٨٩ ئۆتۆمبێل و ئامێری وه‌ك ماتۆڕ قه‌ده‌غه‌كراوه‌. به‌هۆی سه‌رپێچیه‌كانی هاتوچۆ و سه‌رپێچییه‌ كارگێڕییه‌كان سه‌رپێچیكاران به‌ تێكڕایی به‌ پێدانی ٤٦ ملیۆن و ٩٥٢ هه‌زار و ٤٩٤ لیره‌ی توركی سزا دراون.

 

aa





ئەم هەواڵە 5281جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad