English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئێران: بوونی هێزی ئه‌مه‌ریكا له‌ سوریا لۆجیكی تێدا نییه‌ و سه‌رچاوه‌ی ئاڵۆزییه‌كانه‌
2018-12-22 [01:54 AM]

ZNA - هه‌ولێر


ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند، بوونی سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكا له‌ سوریا هیچ لۆجیكی تێدا نه‌بوو و سه‌رچاوه‌ی پشێوی و ئاڵۆزییه‌كان بوو‌.

به‌هرام قاسمی ته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران وتی، له‌سه‌ره‌تاوه‌ هاتنی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و بوونیان له‌م ناوچه‌یه‌ هه‌ڵه‌یه‌ك بوو و هیچ لۆجیكی نه‌بوو و سه‌رچاوه‌یه‌كی پشێوی ئاڵۆزییه‌كانیش بوو، هه‌روه‌ها هۆكاری سه‌ره‌كی ناسه‌قامگیری بوو.

سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ته‌واوی هێزه‌كانی خۆی له‌ سوریا كشانده‌وه‌ و رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو وتی، هێزه‌كانی له‌ شكستپێهێنانی داعش سه‌ركه‌وتوو بوون و هیچی دیكه‌ پێویست ناكات له‌سوریا بمێننه‌وه‌.

 

رۆیته‌رز





ئەم هەواڵە 5161جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad