English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مەسروور بارزانی: داعش شێوازی شەڕو بازرگانیکردنی خۆی گۆڕیوە
2018-12-22 [05:34 AM]

ZNA- ھەولێر 




 شارەزایانی دژەتیرۆر و بەرپرسانی ھەواڵگری و ئاسایش ھۆشداری دەدەن، رێکخراوی داعش لەسەر کۆمێک پارە و زێر دانیشتووە و بەشێکی زۆری ئەم سامانە بۆ ژیاندنەوەی رێکخراوەکە بەکاردێت. 

بەبۆچوونی ئەوان، بڕیاری ئەمریکا بۆ کشانەوەی ‌ھێزەکانیان لە سووریا، داعش لەم ئامانجەی نزیکتر دەکاتەوە. ساڵێک دوای تێکشکانی خەلافەتی داعش، رێکخراوەکە بڕێکی زۆر داھاتی دراویی خشڵ و زێڕی کۆکردۆتەوە، کە دەتوانێت بۆ درێژەدان بە کردەی تیرۆریستی و رێکخستنەوەی خۆی بەکاریبھێنێت. 

رۆژنامەی واشنتن پۆست لە راپۆرتێکی شیکاریی و زانیاری لەسەر رۆڵی دەزگەکانی ھەواڵگریی و ئەنجوومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان تیشک دەخاتە سەر ئەو ھەڵمەتە جۆریانەی کە ئەو دامەزراوە ھەواڵگریەی ھەرێمی کوردستان لە ژمارەیەک شوێنی جیا لە سنووری ھەرێمی کوردستان دەرەوەی سنوورەکانی ھەرێم ئەنجامیداوە. 

لەو ھەڵمەتە تایبەتانەدا، زانیاریی نوێ دەربارەی ھەژمارە بەنکییەکانی داعش کۆکراوەتەوە و دەرکەوتووە چۆن داعش میلیۆنان دۆلاری ئاڵوگۆڕ کردووە لە رێگەی بەنکەکانی وڵاتانی تورکیا، ئیمارات، عێراق و سووریا. 

راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان، مەسروور بارزانی، لەم راپۆرتەدا ھۆشداری داوە لەوەی داعش شێوازەکانی شەڕ و بازرگانیکردنی خۆی گۆڕیوە، بەتایبەت دوای بڕیارە لەناکاوەکەی سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ، بە کشانەوەی ھێزەکانی وڵاتەکە لە سووریا.


 مەسروور بارزانی، راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان, بۆ رۆژنامەکە دەڵێت: "پێشووتر داعش کێڵگەی نەوتیان ھەبوو و داھاتێکیان لەو رێگەیە گلدەدایەوە و پارەشیان وەک بارمتە لە خەڵکی ژێردەسەڵانی خۆیان وەردەگرت... بەڵام ئێستا، ئەمە نەماوە و جەنگیش گۆڕاوە؛ ھەرشتێک پێشووتر روون بووبێت، ئێستا شاراوەیە". بەپێی راپۆرتەکە، ئێستا داعش خاوەنی ٤٠٠ میلیۆن دۆلارە، ئەو داھاتە زۆرەش لە تەک رێگە و شێوازی تر بۆ خۆبەھێزکردنەوە بەکاردەھێنێت. 

شارەزایانیش پێیانوایە، لەگەڵ بڕیاری ئەمریکا بۆ کشانەوەی ھێزەکانی لە سووریا، داعش زیاتر لە ئامانجەکانی نزیکدەبێتەوە. ئەوەش ھاتووە، داعش زۆربەی داھاتەکەی لە کاتی شکستھێنانەوە لە رێگەی بڕینی بەنکەکان و بەتاڵانبردنی پارە و خشڵ و زێڕ بووە، ئەوە بێجگە لە بازرگانیی جۆراوجۆر و دەستکەوتنی ملیۆنان دۆلار لەو رێگەیەوە. 
وەک لە راپۆرتەکەدا ئاماژەی بۆ کراوە، لێکۆڵینەوەکان دەریانخستووە، کە چەکدارانی داعش تەنیا پشتیان بە نەوت نەبەستووە، بەڵکو تەنانەت دەستیان بە بازرگانی ھەمەجۆر کردووە لە بوارەکانی: خانووبەرە، ھۆتێل، ئۆتۆمبێل و تەنانەت شوشتنگەکانی ئۆتۆمبێلیش. بەشێک لەوانەشی داعش ناڕاستەوخۆ بازرگانی لەگەڵ کردوون، ئاگاداری ئەوە نەبوونە لەگەڵ ئەو رێکخراوە مامەڵە دەکەن، بەڵام بەشێکیشیان بەئاگاداریی و بە ویستی خۆیان مامەڵەیان لەگەڵ کردوون. 

لە راپۆرتەکە ئەوەش ئاشکرا کراوە، داعش بە چەند شیوازێک سامان و داھاتەکانی خەرج کردووە، وەک: پێدانی مووچە بە چەکدار و کاربەدەستانی، ئەنجامدانی کردەی تیرۆرستیی، پێدانی کرێی پارێزەران لە بەدواداچوونی کەیسی دەستبەسەرکراوەکانیان و بەشێکی داھاتەکەشیان تایبەت بۆ خۆرێکخستنەوەی ریزەکانیان تەرخان کردووە. بە پێی زانیاری ھەواڵگری ھەرێمی کوردستان و عێراقیش، ماوەیەکە چەکدارانی داعش دەستیان بە کردەی تیرۆرستی و توندوتیژی کردووە لە پارێزگەکانی مووسڵ و کەرکووک، کە بێجگە لە تەقینەوە، بەرپرس و کەسایەتیە دژەکانیان دەکەنە ئامانج، ئەوەش وەک زەنگێکی مەترسیدار و راگەیاندنی شیوازی نوێی کارکردنی ئەو رێکخراوە ھەژمار دەکرێت.


ی.ا
 





ئەم هەواڵە 3898جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad