English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دۆناڵد ترەمپ هێرش دەكاتە سەر جەیمس ماتیس و برێت مەكگۆرك
2018-12-23 [04:31 AM]

ZNA – هەولێر


دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، له‌ رێگه‌ی تویته‌ره‌وه‌ هێرشی كردە سەر وەزیری بەرگری ئەمەریكا جەیمس ماتیس، كە چەندڕۆژێك لەمەوبەر بەهۆی رەفتارەكانی ترەمپ دەستی لەكار كێشایەوە.

ترەمپ بەجەیمس ماتیس ده‌ڵێت: "ده‌رفه‌تێكی دیكه‌م پێدایت كاتێك وه‌ك وه‌زیری به‌رگریی ده‌ستنیشانم كردیت له‌ كاتێكدا باراك ئۆباما، سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا به‌شێوه‌یه‌كی ناشه‌ره‌فمه‌ندانه‌ ده‌ریكردبوویت، من ده‌رفه‌تێكی دیكه‌م به جه‌یمس ماتیس داوه‌، ئه‌و سه‌رچاوانه‌م بۆ دابین كرد كه‌ نه‌یبوو، راسته‌ هاوپه‌یمانانمان زۆر گرنگن، به‌ڵام ئه‌وكاته‌ نا كه‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆخۆیان به‌كارده‌هێنن".

هێرشی تره‌مپ بۆ سه‌ر جه‌یمس ماتیس له‌ كاتێكدایه‌، ناوبراو به‌هۆی بڕیاری كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ سووریا له‌لایه‌ن دۆناڵد تره‌مپه‌وه‌، رۆژی هه‌یینی رابردوو ده‌ستی له‌ كار كێشایه‌وه‌.

دوایین كه‌س ده‌ستی له‌ كاركێشایه‌وه‌ لەكابینەكەی ترەمپ، برێت مه‌كگۆرك، نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بوو بۆ هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش كه‌ له‌سه‌رده‌می باراك ئۆباما ده‌ستنیشان كرابوو. به‌ڵام تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌ كه‌ برێت مه‌كگۆرك ناناسێت.

رۆژى چوارشه‌ممه‌ى رابردوو، (19-12- 2018) له‌ بڕيارێكى كتوپڕدا دۆناد ترەمپ، بڕياريدا سوپاى وڵاته‌كه‌ى له‌ ناوچه‌ كوردييه‌كان و ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى هه‌سه‌ده‌ له‌ باكوورى سووريا و رۆژهه‌ڵاتى فورات بكێشێته‌وه‌.

 





ئەم هەواڵە 5743جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad