English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بوومەلەرزەیەک ئەم شارەی کوردستانی هەژاند
2018-12-23 [05:16 AM]

ZNA-هەولێر


بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد، بوومەلەرزەیەک لە خانەقین ڕووی داوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 23/12/2018، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان ڕاگەیاندراوێکی لە پەیجی فەرمیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاو کردەوە، تێیدا باس لەوە کراوە، کاتژمێر 5 و 48 خولەکی بەیانیی ئەمڕۆ، بوومەلەرزەیەک لە دووری 11 کیلۆمەتر لە خانەقین ڕووی دا.

کەشناسیی ھەرێمی کوردستان لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئەوەشی خستووەتە ڕوو، بوومەلەرزەکە بە گوڕی 3.4 پلە بە پێوەری ڕێختەر ڕووی داوە، ھەروەھا بە قووڵایی 13 کیلۆمەتر بووە و ھیچ زیانێکیشی نەبووە.

Image may contain: text

 





ئەم هەواڵە 3706جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad