English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تسۆنامیەكەی ئەندەنوسیا سەدان قوربانی لێكەوتۆتەوە
2018-12-23 [05:59 AM]

​ZNA – هەولێر


لە کەناراوەکانى ڕۆژئاواى ئەندەنوسیا تسۆنامیەك روویدا و بەهۆیەوە دەیان کەس گیانیان لەدەستداوە و سەدان کەسى دیکەش برینداربوون.هەروەها سەدان خانوو و دەیان هۆتێل و شوێنى مانەوە خاپور بووە.

میدیاکانی ئەندەنۆسیا بڵاویانکردەوە، بەهۆى تسۆنامیەکەوە 168 كەس گیانیان لەدەستداوە و نزیكەی 600 كەسی تریش برینداربون، ئەمە جگە لەوەی سەدان خانوو خاپور بووە و چەندین کەسیش تائێستا لەژێر داروبەردی خانووەکاندا ماونەتەوە و ژمارەیەکى دیکەش بێسەروشوێنن.

میدیاكانی وڵاتەكە ئاشكراشیان كردوە، تسۆنامییەکە دەیان هۆتێل و شوێنى مانەوەى گرتووەتەوە لە کەناراوەکانى ڕۆژئاواى ئەو وڵاتە، ئەوەش هۆکاربووە بۆ بەرزبوونەوەى ژمارەى قوربانییەکان.

 





ئەم هەواڵە 2818جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad