English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پێنج نیشانە دەریدەخەن خواردنەوەی قاوە زیانت پێ دەگەیەنێت
2018-12-23 [11:46 AM]

هەولێر _ ZNA


 

وێڕای ئەوەی قاوە یەکێكە لەو خواردنەوانەی کە سوودێکی زۆر بە جەستە دەبەخشێت و تام و چێژێکی خۆشی هەیە، بەڵام هەندێكجار دەکرێت جەستە قبوڵی پێكهاتەکەی نەکات و زیانەکانی زیاتربێت لە سوودەکانی.

ماڵپەڕی ڕوسیا تودەی ئاماژەی بە پێنج نیشانە کردووە کە دەریدەخەن خواردنەوەی قاوە یان زیادەڕەویکردن لە خواردنەوەیدا، زیان بە جەستە دەگەیەنێت و باشتروایە کەمبکرێتەوە، دیارترینی نیشانەکانیش بریتین لەمانەی خوارەوە:

١. توشبوون بە دڵەکزە و ئازاری سك.

٢. زیادبوونی لێدانی دڵ بە ڕاددەیەك هەستی پێ بکرێت.

٣. ئەگەر کەسێك جەستەی بە خواردنەوەی قاوە ڕانەهاتبێت، ڕەنگە تووشی سکچوون ببێت.

٤. توشبوونی ئەندامەکانی جەستە بە لەرزین لە حاڵەتێکدا کە هەستیاری بە کافایین هەبێت.

٥. زیادەڕۆییکردن لە خواردنەوەی قاوە دەکرێت ببێتە هۆی توشبوون بە سەرئێشە، هەستکردن بە ماندوێتی و بێتاقەتی.





ئەم هەواڵە 9481جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad