English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
حکومەتی هەرێمی کوردستان وەڵامی راپۆرتێكی هیومان رایتس وۆچ دەداتەوە
2018-12-23 [01:26 AM]

ZNA - هه‌ولێر


رۆژی 23/12/2018 رێکخراوی هیومان رایتس وۆچ راپۆرتێکی بە ناوی (عێراق \هه‌رێمی كوردستان: دووجار سزادان بۆ ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندییان به‌ داعشه‌وه‌ هه‌بووه‌) بڵاوکردەوە و تێیدا باس لەوە دەکات کە لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی فیدراڵ دووبارە ئەو کەسانە دەدەستگیر دەکاتەوە کە پێشتر لە هەرێمی کوردستان بە تۆمەتی پەیوەندی کردنیان بە داعشەوە دەستگیرکرا بوون و ئازاد کراون ئەمەش بەهۆی نەبوونی هەماهەنگی لە نێوان هەردوو لادا.

لەم بارەوە دکتۆر دیندار زێباری رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند  هەنگاوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربارەی دەستگیرکردنی ئەو کەسانەی پەیوەندییان بە داعشەوە هەیە، روون و ئاشکران و وتی: بە شێوەیەکی گشتی دوای دەستگیر کردنی کەسانی گومانلێکراو یان داواکراو کەسوکاریان لە دەستگیرکردن و تۆمەتەکان ئاگادار دەکرێنەوە و هەر کەسێک لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا بکرێت بە تۆمەتی تیرۆر دوای ئەوەی بە بەڵگەوە تۆمەتەکەی بەسەردا ساغ دەبێتەوە و دان دەنێت بە پەیوەندی کردنی بە داعش ئینجا دەستگیر دەکرێت واتە لە دەستگیرکردن تەنیا پشت بە دان پێدانانی گومانلێکراوان نابەسترێت، هەروەها دوای دەستگیرکردنیان کەسو کاریان ئاگادار دەکرێتەوە لە شوێنی دەستگیرکردنیان و مافی هەبوونی پارێزەر و سکاڵا تۆمارکردنیشیان هەیە لە دادگا دژی هێزە ئەمنییەکان.

دیندار زێباری تیشکی خستی سەر پرۆسەی ئاڵوگۆڕی زانیاری لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی فیدراڵی سەبارەت بە کەیسی گیراوانی داعش و لەم بارەوە وتی: حکومەتی هەرێم لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی فیدراڵ پرۆسەیەکیان دەستپێکردووە بۆ رادەستکردنەوەی ئەو دەستگیرکراوانە و حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاسانکاری زۆری کردووە بۆ رادەستکردنەوەی ئەم دەستگیرکراوانە و تا ئێستا بەپێی بەرنامەیەک بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی  فیدراڵی بەتایبەتی وەزارەتی ناوخۆ  زیاتر لە (١٤٠٠) دەستگیرکراوی داعش رادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی فیدراڵی کراون کە زوربەیان خەڵکی ناوچەکانی ئەنبار، سەڵاحەددین، دیالا و حەویجە بوون و لەژێر لێکۆڵینەوەدابوون واتە سزایان بۆ دەرنەچووبوو لەلایەن دادگاکانی هەرێمی کوردستانەوە. لە لایەکی دیکەوە جگە لەو هەماهەنگییەی هەیە سەبارەت بە پرسی دەستگیر کراوان، لەسەر ئاستی  دادگاکان لە سەرۆکایەتی دادگای پێداچوونەوە  لیژنەیەکی باڵای هاوبەش پێکهاتووە لە سێ سەرۆکی دادگای پێداچوونەوە لە نێوان بەغدا و هەولێر بە مەبەستی ئاڵۆگۆڕی زانیاری لە کاتی پێویستدا.

لە بارەی ئەو دەستگیرکراوانەی کە لە هەرێم سزایان بۆ دەردەچێت یان بە بڕیاری دادگا ئازاد دەکرێن زێباری وتی:  هەر کەسێک بە تۆمەتی تیرۆر دەستگیر کرابێت و حوکم درابن ئەوا تۆمەت و سزاکەی دەخرێتە نێو پەڕاوەکەی و لە کاتی پێویستدا دەتوانرێت لە رێگای پارێزەرەوە ئەو زانیاریانە دەست بکەوێت، دوای ئازاد کردنیان و بەسەر بردنی ماوەی سزاکەی لە هەرێمی کوردستان و گەڕانەوەی بۆ ناوچەکەی خۆی بۆ ئەوەی جارێکی دیکە دووچاری دەستگیرکردن نەبێتەوە دەتوانێت وێنەیەکی حوکمی دادگاکەی پێ بێت. بەڵام ئەوانەی تر کە لەژێر لێکۆڵینەوەدان و حوکمیان دەرنەچووە و ئازاد کراون ئەتوانن لە رێگای فەرمانگە و لایەنە فەرمییەکانەوە داوای بەڵگەنامەی دەستگیرکردنیان بکەن. حکومەتی هەرێمی کوردستان لەو بارەوە ئاسانکاریی زۆریشیان بۆ دەکات، چونکە لە هەرێمی کوردستان پرۆسەی لێکۆڵینەوەکان و راگرتنی تۆمەتباران پرسەیەکی شەفافە و لەژێر چاودێری دەزگا فەرمییەکاندایە.  بۆ نموونە کەسێک کە فەرمانبەر بێت لە موسڵ یان هەر شارێکی دیکە و پێشتر لە هەرێم بە تۆمەتی تیرۆر دەستگیرکرا بێت  دواتر ئازاد کرابێت دەتوانێت بە شێوەی فەرمی لە رێگای فەرمانگەکەی خۆیەوە داوای بەڵگەنامەکان بکات، چونکە حکومەت مامەڵە لەگەڵ شوێنی فەرمی دەکات.

دیندار زێباری رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکومەتی هەرێم ئاماژەی بەو خزمەتگوزاری تەندروستی و دەروونیانە کرد کە پێشکەش بە گیراوان دەکرێن وتی: بەندکراوەکان لە کاتی پێویستدا ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كان ده‌كرێن و ئه‌و راگیراوانه‌ش كه‌ نه‌خۆشی درێژخایه‌نیان هه‌یه‌ له‌لایه‌ن به‌شه‌كانی گرتن و گواستنه‌وه‌ ڕه‌چاوی باری ته‌ندروستییان كراوه‌ و بۆیان هه‌یه‌ خواردنی تایبه‌ت بۆ خۆیان دروست بكه‌ن. ئەم جۆرە بەندکراوانە به‌رده‌وام له‌لایه‌ن پزیشكه‌كانی بنكه‌كانی ته‌ندروستی له‌ به‌شه‌كانی گرتن و گواستنه‌وه‌ چاودێری باری ته‌ندروستیان.

سەبارەت بە دابینکردنی خزمەتگوزارییە پزیشکییە سەرەتاییەکان وەک (پێداویستی چارەسەرکردن و دەرمان و ئەمبۆڵانس و پزیشکی تایبەت) دابینکراون، لە ھەر کاتێک راگیراوان پێویستییان بەنەشتەرگەری ھەبێ یاخود تووشی بارودۆخێکی تەندروستی سەخت ببن ئەوا رەوانەی نەخۆشخانەکان دەکرێن ، ھەروەھا ئەو راگیراوانەی کە نەخۆشی درێژخایەنیان ھەیە لەلایەن بەشەکانی گرتن و گواستنەوە ڕەچاوی باری تەندروستییان کراوە و بۆیان ھەیە خواردنی تایبەت بۆ خۆیان دروست بکەن و بەردەوام لەلایەن پزیشکەکانی بنکەکانی تەندروستی لە بەشەکانی گرتن و گواستنەوە چاودێری باری تەندروستیان دەکرێت.

 





ئەم هەواڵە 2200جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad