English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بۆ پڕكردنه‌وه‌ى بۆشايى ئه‌مه‌ريكا رووسه‌كان خه‌ريكى دانانى نه‌خشه‌يه‌كى نوێن
2018-12-23 [01:59 AM]

ZNA- هه‌ولێر


هاوكات له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنى كشانه‌وه‌ى سوپاى ئه‌مه‌ريكا، رووسه‌كان به‌ره‌و ئه‌و ناوچانه‌ ده‌كشێن، كه‌ ئه‌مه‌ريكا چۆڵيان ده‌كات.

رۆژى چوارشه‌ممه‌ى رابردوو، ئيداره‌ى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا، دۆناڵد تره‌مپ بڕياريدا سوپاى وڵاته‌كه‌ى له‌ سووريا بكێشێته‌وه‌.

كاروانێكى سه‌ربازى رووسيا به‌ره‌و ناوچه‌ى باديه‌ى سووريا به‌ڕێكه‌وتووه‌. رووسه‌كان ده‌يانه‌وێت له‌وێ بنكه‌يه‌كى سه‌ربازى له‌ دوورى نزيكه‌ى 50 كيلۆمه‌تر له‌ بنكه‌ى سه‌ربازى ته‌نفى ئه‌مه‌ريكى كه‌ كه‌وتووه‌ته‌ نزيك سنوورى عێراق و ئه‌رده‌ن له‌ ديوى سوورياوه‌ دابنێت.

ئه‌و ناوچه‌يه‌، گرنگييه‌كه‌ى له‌وه‌دايه‌، باديه‌ى سووريا و ناوچه‌كانى قه‌له‌مونى خۆرهه‌ڵات به‌يه‌كه‌وه‌ ده‌به‌ستێته‌وه‌، هه‌روه‌ها نزيكه‌ له‌ رێگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى نێوان ديمه‌شق و به‌غدا.

به‌ گوێره‌ى زانيارييه‌كان هێزه‌كانى رووسيا به‌ره‌و ناوچه‌ى ئه‌لبوكه‌مال و شارى مه‌يادين له‌ سنوورى دێرزوور پێشڕه‌وييان كردووه‌.

شاره‌زاى سه‌ربازيى لوبنانى خالد حه‌ماده‌ له‌و باره‌يه‌وه‌ به‌ سكاى نيوزى راگه‌ياندووه‌، ئه‌مه‌ريكا ده‌زانێت كێ بۆشايى هێزه‌كانى له‌ ته‌نف و خۆرهه‌ڵاتى فورات پڕ ده‌كاته‌وه‌.

گوتيشى: رووسيا جڵه‌وى ده‌سه‌ڵاتى ناوچه‌كه‌ ده‌گرێته‌ ده‌ست و پێشتريش هه‌ردوولا رێككه‌وتنى له‌يه‌ك تێگه‌يشتنيان له‌و باره‌يه‌وه‌ هه‌بووه‌.

ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه‌ كرد، هه‌ردوو وڵات پێشتر رێككه‌وتوون يه‌كپارچه‌يى خاكى سووريا بپارێزن و هێزه‌ بيانييه‌كان له‌ سووريا بچنه‌ ده‌ره‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: سكاى نيوز

ئ.ر 





ئەم هەواڵە 1954جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad