English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خانه‌نشینی په‌رله‌مانتاران هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌
2018-12-23 [02:05 AM]

ZNA- هه‌ولێر


دادگای فیدراڵی فیدرالی عێراق رایگەیاند، خانەنشینکردنی پەرلەمانتاران نادەستوورییە.

ئیاس سامووک، گوتەبێژی دادگای فیدراڵی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دادگای فیدراڵی لە کۆبوونەوەی خۆیدا بە ئامادەبوونی مەدحەت مەحموود، سەرۆک و ئەندامانی دادگای فیدراڵی، بڕیاریدا بە نادەستووری بوونی خانەنشینکردنی پەرلەمانتاران.

 لە راگەیێندراوەکەدا ھاتووە، ماددەی ٦ ، ١١  و ١٣ کە مووچەی خانەنشینی و  ژمارەیەک ئیمتیاز بە پەرلەمانتاران دەدات نادەستوورییە.

دادگای فیدرالی لە راگەیەندراوەکەدا، ئاماژەی بەوەشداوە، خانەنشینکردنی پەرلەمانتاران جیاوازە لەگەڵ یاسای خانەنشینی، بۆیە نادەستوورییە.

بەو پێیەش بێت لەمەودوا خانەنشینکردنی پەرلەمانتارانی عێراق ھەڵدەوەشێتەوە و بەو ناوە مووچەیەیان نامێنێت.





ئەم هەواڵە 6901جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad