English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پۆلیسی ئێران: بریارەكانمان لە رێبەری ئێرانەوە پێدەگات
2018-12-23 [02:15 AM]

​ZNA - هەولێر


فەرماندەی پۆلیسی ئێران دەڵێ بۆ وەڵامدانەوەی ھەر ھەرەشەیەك لە ھەموو كاتێك ئامادەترن.

حسێن ئەشتەری لە كۆبوونەوەیەك لەگەڵ فەرماندە و بەرپرسانی پۆلیسی ئێران گوتی: فەرمانەكان لە رێبەرەوە وەردەگرین و بەپێی بریارەكانی ھەڵسوكەوت دەكەین و ئامادەی وەڵامدانەوەی ھەر ھەرەشەیكی دوژمنكارانەین.

ئەشتەری دەڵێ لەو دۆخە ئابوورییەدا لە دۆزینەوەی خراپەكاران و گەندەڵكاران رۆڵێكی بەرچاومان بووە و ھێزەكانی پۆلیسیش بۆ وەڵامدانەوەی نەیاران لە ھەموو كاتێك ئامادەترن.

دوای سەپاندنی گەمارۆكانی ئەمریكا بەسەر ئێراندا رۆژانە بەرپرسانی پلەبەرزی سەربازیی ئەم وڵاتە ھۆشداری لە بوونی مەترسی لەسەر ئێران دەدەن و دەشڵێن رووبەرووی ئەو مەترسیە دەرەكیانە دەبنەوە.





ئەم هەواڵە 5113جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad