English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بانكی رافیدەین بڕێك پاره‌ به‌ هاووڵاتیان ده‌دات
2018-12-23 [02:25 AM]

ZNA- هه‌ولێڕ


لە راگەیاندراوێکدا بانکی رافیدەین مەرجەکانی پێدانی قەرزی ٣٠ ملیۆن دیناری بە ھاووڵاتییانی سنووری پارێزگای نەینەوای ئاشکرا کرد و ناوچە کوردستانیەکانیش دەگرێتەوە.
 
بانکی رافیدەین لەراگەیاندراوێکدا ئاشکرای کردووە، لە شارەکانی سنووری نەینەوا بڕی ٣٠ ملیۆن دینار و لە گوندەکانیش بڕی ١٥ ملیۆن دینار بەو ھاووڵاتییانە دەدەن، کە خانووەکانیان لە ئەنجامی شەڕەکاندا وێران بوون، قەرزەکە تەنیا خەڵکی سنووری پارێزگای نەینەوا بە ناوچە کوردستانییەکانی دەشتی نەینەوا، مەخموور و شنگالیشەوە، دەگرێتەوە.

بانکی رافیدەین مەرجەکان ئاشکرا کردووە کە بریتین لە ، تەنیا بۆ ئەو کەسانەیە، کە خانووەکانیان وێران بوون و ھیچ بڕە ھاوکارییەکیشیان بۆ ئاوەدانکردنەوە وەرنەگرتووە، وە دەبێ ھاووڵاتی تاپۆی خانووەکە وەک رەھن لە بانک دابنێ تا قیستی قەرزەکە تەواو دەبێت.

یەکێکی تر لە مەرجەکان ئەوەیە  دەبێ ھاووڵاتی لەماوەی ١٠ ساڵدا بە ١٢٠ قیست، قەرزەکە بداتەوە، وە قەرزەکە بە دوو بڕ دەدرێ، بڕێک دوای تەواوبوونی مامەڵە یاساییەکان و بڕێکیش دوای دروستکردنی نیوەی خانووەکە.

بانکی رافیدەین ئەوەشی ئاشکرا کردووە،  دەبێ تاپۆی خانووەکە بەناوی داواکارەکە بێت و تا دانەوەی ھەموو قەرزەکەش، داواکار ناتوانێ خانووەکەی بفرۆشێ،  دەبێ قەرزەکە بۆ نۆژەنکردنەوەی خانووەکە تەرخان بکرێ و لە ئەگەری بەکارھێنانی بۆ مەبەستی دیکە، گرێبەستی قەرزەکە ھەڵدەوەشێتەوە.

ئەوەش ھاتووە، داواکار و کەفیلەکە لە رسومات و باجەکانی سەریان ئاگادار دەکرێنەوە، دەبێ داواکار لە کۆمپانیایەکی حکوومی بیمەی ژیانی خۆی بکات و لە ئەگەری کوژرانی لە ئەنجامی کردەیەکی تیرۆریستی، بانکی رافیدەین بیمەکە لە بری قەرزەکە وەردەگرێت، وە  ئەگەر داواکار لە ماوەی پێنج ساڵی یەکەم ھەموو قەرزەکەی دایەوە، ئەوا لە سووی بانکی دەبووردرێت.





ئەم هەواڵە 13984جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad