English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆکی حکومەت ئافرەتە سووتاوەکەی چەمچەماڵ  رەوانەی دەرەوەی وڵات دەکات 
2018-12-23 [03:35 AM]

ZNA- ھەولێر 


بە فەرمانی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان ئەو ئافرەتەی لە چەمچەماڵ سووتا رەوانەی تورکیا دەکرێت و لە باشترین نەخۆشخانەی ئەو وڵاتە چارەسەری پزیشکی وەردەگرێت. 


نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان بە ناوی نێچیرڤان بارزانییەوە قسەی لەگەڵ بنەماڵەی سێوان قادر کردووە و پێیانگوتوون، سەرۆکوەزیران ھەرچی پێویستە لەپێناو چارەسەر و چاکبوونەوەی سێوان-دا دەیکات، ئەگەر پزیشکەکان رازیبن و تەندروستی رێگەبدات بە فڕۆکەیەکی تایبەت دەنێردرێ بۆ تورکیا تاوەکو باشترین چارەسەر وەربگرێت و ژیانی رزگاربکرێت.

سێوان قادر، دایکی ئەو سێ منداڵەیە کە ھەفتەی رابردوو لەکاتی ئاگرکەوتنەوە لە ماڵەکەیاندا سووتان، لە ئەنجامدا سێ منداڵەکەی گیانیانلەدەستدا، خۆیشی لە ٩٠%ی جەستەی سووتا. ئەو ئێستا لە سلێمانی چارەسەری پزیشکی وەردەگرێت.


ی.ا
سەرچاوە | رووداو 
 





ئەم هەواڵە 5263جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad