English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەردۆغان و ترامپ به‌ ته‌له‌فۆن پەیوەندییان به‌یه‌كه‌وه‌ كرد
2018-12-23 [05:31 AM]

ZNA - هه‌ولێر


سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ئەنجامدا و دواتر له‌ تویته‌ری خۆیدا ناوه‌ڕۆكی په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی ئاشكرا كرد.

ئەردۆغان لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر زانیاری لەبارەی ناوەڕۆکی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە ئاشکرا کرد و رایگه‌یاند، ئەمڕۆ پەیوەندییەکی تەلەفۆنی ئەرێنیمان لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ئەنجامدا و لە میانیدا باسی پەیوەندی بازرگانی و پێشھاتەکانی سووریا و چەندین بابەتمان کرد.

وتیشی، لەبارەی زیاترکردنی ھاریکاری رێکەوتووین. ھیوادارم گفتوگۆیەکە ببێتە مایەی خێر بۆ وڵاتەکەمان و ناوچەکە.

 

لای خۆیه‌وه‌ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا له‌ تویتێكدا رایگەیاند "ئێستا لەگەڵ سەرۆک ئەردۆغانی تورکیا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی تێروتەسەل و بەرهەمدارم ئەنجامدا. لەبارەی داعش، بەشداربوونی هاوبەش و کشانەوەمان لە سووریا قسەمانکرد".


بەگوتەی دۆناڵد ترەمپ، کشاندنەوەی راوێژکار و سەربازەکانیان لە سووریا "لەسەرخۆ" دەبێت و "هاوئاهەنگی باڵایان" لەگەڵ تورکیا لەو بارەوە دەبێت. 

ترەمپ ئاشکراشیکردووە، لەگەڵ ئەردۆغان باسیان لە "بازرگانی فراوان و گەورە" لەنێوان هەردوولا کردووە.

ترەمپ لەبارەی کشانەوەی هێزەکانیان لە سووریا دەڵێت "دوای چەندین ساڵ دەگەڕێنەوە نیشتمان".

aa





ئەم هەواڵە 1927جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad