English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عێراق بۆ کڕینی کارەبا و گاز لە ئێران مۆڵەتی سێ مانگی دیكه‌ی له‌ ئه‌مه‌ریكا وه‌رگرت
2018-12-23 [05:42 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

به‌رپرسێكی حکومەتی عێڕاق رایگه‌یاند، وڵاتەكه‌ی سێ مانگی دیکە ماوەی لە ئەمەریکا وەرگرتوە بۆ ئەوەی کارەبا و گاز لە ئێران هاوردە بکات بۆ ئه‌وه‌ی له‌م ماوەیەدا جێگرەوەیەک بۆ دابینکردنی وزەی خۆی بدۆزێتەوە.

عێڕاق پێشتر ماوەی ٤٥ ڕۆژی لە ئەمەریکا وەرگرتبوو کە هەر چەند گەمارۆ بۆ سەر کۆماری ئیسلامی دەستی پێکراوە، کڕینی گاز و کارەبا لە ئێران درێژەپێبدات.

هه‌فته‌ی رابردوو سەرۆک وەزیری عێراق گوتی شاندێك بۆ گفتوگۆ سەبارەت هاورده‌كردنی گاز له‌ ئێران ڕەوانەی واشنتۆن کرابوو.

ئاژانسی هه‌واڵی فەره‌نسا وتی، عێڕاق ڕۆژانە ١٣٠٠ مێگاوات کارەبا و ٢٨ ملیۆن مه‌تری چوارگۆشەی گاز لە ئێران هاوردە دەکات.

لە گەڵ دەستپێکی قۆناخی دووهەمی گەمارۆکانی ئەمەریکا بۆ سەر کۆماری ئیسلامی، هەشت ولات بۆ ماوەی کاتی گەمارۆکانی نەوتی ئێران ئەوانی نەگرتەوە.

بە گوتەی وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، هۆی ئەوەیە کە وڵاتانی وەک ئیتالیا، تایوان، تورکیا، ژاپۆن، چین، کوریای باشور،هێند و یونان لە گەمارۆی نەوتی ئێران دەرهاویشران، کۆمەککردن بە سەقامگیری لە بازاڕی نەوتی جیهانە.

 

voa





ئەم هەواڵە 7090جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad