English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ژنه‌ سوتاوه‌كه‌ى چه‌مچه‌ماڵ لە کۆتای تەمەنیدا چی گوتووە؟
2018-12-24 [05:08 AM]

ZNA-هەولێر


بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌ 24 ى 12 ى 2018 ، ژنه‌ سوتاوه‌كه‌ى چه‌مچه‌ماڵ  بەهۆی زۆری رێژەی سوتانەكەیەوە، لەنەخۆشخانەی ئیمێرجنسی سلێمانی  گیانی لەدەستدا.

ئێواره‌ى دوێنێ یه‌كشه‌ممه‌ش ، بە فەرمانی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاردرا  ژنه‌ سوتاوه‌كه‌  ڕەوانەی تورکیا بكرێت  لە باشترین نەخۆشخانەی ئەو وڵاتە چارەسەری پزیشکی وەربگرێت .

نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە ناوی نێچیرڤان بارزانییەوە قسەی لەگەڵ بنەماڵەی سێوان قادر کردو پێیان راگه‌یاندرا ، سەرۆک وەزیران هەرچی پێویستە لەپێناو چارەسەر و چاکبوونەوەی سێوان-دا دەیکات، ئەگەر پزیشکەکان رازیبن و تەندروستی رێگەبدات بە فڕۆکەیەکی تایبەت دەنێردرێت بۆ تورکیا تاوەکو باشترین چارەسەر وەربگرێت و ژیانی رزگاربکرێت.

سێوان قادر، دایکی ئەو سێ منداڵەیە کە هەفتەی رابردوو لەکاتی ئاگرکەوتنەوە لە ماڵەکەیاندا سووتان، لە ئەنجامدا سێ منداڵەکەی گیانیانلەدەستدا، دوای نزیکەی ھەفتەیەک مانەوە لە نەخۆشخانە، خۆشی گیانی لەدەستدا.

سێوان قادر هاوژینەکەی بە تۆمەتبار دەزانێ و ده‌لێت "ئەم کەیسە دانەخرێ و بەسزای خۆی بگەیەنن، قەت لێی خۆشنابم. لە هیچ کەسێکیش خۆشنابم کە دەستی تێیدایە".

رۆژی یەکشەممەی رابردوو 2018/12/16، ماڵەکەی سێوان قادر سووتا و بەھۆیەوە ھەرسێ منداڵەکەی گیانیان لەدەستدا، بە وتەی خۆشی ھاوسەرەکەی بە سووتانی ماڵ و منداڵەکەی ھەستاوە و لە ئێستاشدا، ھاوسەری سێوان قادر دەستگیرکراوە.





ئەم هەواڵە 7090جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad