English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
حەشدی شەعبی دەیان پێشمەرگەی ئێزیدی دەستگیر كرد
2018-12-24 [05:27 AM]

​ZNA – هەولێر


فەرماندەی هێزی پاراستنی ئیزیدیخان لەشنگال رایگەیاند: هێزێكی سەر بەحەشدی شەعبی هاتوونەتە سەر بارەگایەكی هێزی پاراستنی ئێزیدیخان و دەیان پێشمەرگەیان دەست بەسەر كردووە، هەروەها ناشزانین هۆكاری ئەم ڕووداوە چیە، بۆیە ئاگادارمان كردوون بەزوترین كات ئەو پێشمەرگانە ئازاد بكەن.

حەیدەر شەشۆ فەرماندەی هێزی پاراستنی ئێزیدخان لە شنگاڵ بە K24 رایگەیاند: "شەوی رابوردوو گرووپێكی سەر بە هێزی بەدری حەشدی شەعبی، چۆنەته‌ سەر بارەگایەکی هێزی پاراستنی ئێزیدخان لە شنگاڵ و 30 پێشمەرگەی ئەو هێزەیان دەستبەسەر کردووە و لەگەڵ خۆیان بردوون".

حەیدەرشەشۆ گوتیشی: "ئێمە نازانین هۆكاری پشت ئەم هەنگاوەی حەشدی شه‌عبی چییه‌، بەو هۆیەشه‌وه‌ ئێمە رێگای سەرەکی (سنوونێ)ـمان گرتووە و جموجۆڵی هێزەکانی حەشدی شه‌عبیمان بۆ ئەو ناحیەیه‌ راگرتووە، هەروەها ئێمە ئاگاداری هێزەکانی حەشدمان کردووە کە ئەگەر تا کاتژمێر 12:00 نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە پێشمەرگەکانمان ئازاد نەکەن، ئەوە ئێمە رێگای شنگالیش لەسەریان داده‌خه‌ین و هەنگاوی تریشمان دەبێت".

 





ئەم هەواڵە 4192جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad