English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شیعەكان لەهەوڵی دەركردنی ئەمەریكیەكانن لەعێراق
2018-12-24 [05:37 AM]

​ZNA – هەولێر


لایەنە شیعەکان دەیانەوێت پڕۆژە یاسایەك لە پەرلەمانەوە دەربكەن بۆ دوورخستنەوەی ھێزەكانی  ئەمەریكا لە عێراق.دەشڵێن دەبێت واشنتن بڕیاری کشانەوەی ھێزەکانیان لە عێراقیش بدات.

 ئەحمەد ئەسەدی گوتەبێژی ھاوپەیمانێتی فەتح رایگەیاند "دوای بڕیاری کشانەوەی ھێزە ئەمەریکییەکان لە سووریا، دەبێت واشنتن بڕیاری کشانەوەی ھێزەکانیان لە عێراقیش بدات، چونکە ھێزی دەرەکی لە عێراق نامۆیە و نابێت بمێنێت".

ئەسەدیكە هاوكات  ئەندامی لیژنەی بەرگری و ئاسایشە لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق گوتیشی: "لەلایەن لیژنەی یاسایی و بەرگری دەقێكی یاسایی خراوەتەڕوو بۆ چارەنووسی ھێزە بیانییەكان لە عێراق، بێگومان زۆرینەی ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەران لەگەڵ مانەوەی ھێزە بیانییەكان نین،

دەشڵێت:  ئەوەی بۆ ئێمە گرنگە كشانەوەی ھێزەكانی ئەمەریكایە لە عێراق، لەسەر حكوومەتی عێراقیش پێویستە میكانیزمی باش بگرێتەبەر بۆ ئەوەی كاردانەوەی خراپ لەسەر سنوورەكانی عێراق روونەدات".

 

 

 

K24





ئەم هەواڵە 7108جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad