English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
كاتی دابەش كردنی مووچەی مانگی 10 ئاشكرا كرا
2018-12-24 [05:57 AM]

​ZNA – هەولێر


کاتی دابەشکردنی مووچەی مانگی 10ی 2018 ئاشکرا دەکرێت، وردبینیی مووچەی مانگی 10 تەواو بووە، بریارە لە سەرەتای ساڵی داھاتوودا  دەست بە دابەشکردنی مووچە   بكرێت.

 

 
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە باسی ڕاگەیاند: "لە سەرەتای ساڵی داھاتوودا  دەست بە دابەشکردنی مووچە  دەکرێتەوە، بەھۆی ئەوەی  5ی مانگی داھاتوو پشووە، بۆیە لە سەرەتای  ھەفتەی دووەمی ساڵی 2019وە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 10ی 2018 دەکرێت".
 
گوتیشی: "لە  گەنجینەکان وردبینیی لیستی مووچەی مانگی 10 تەواو بووە، پاش گەیشتنی  داھاتی نەوتی ھەرێمی  کوردستان مووچەی  مانگی 10 بە مووچەی  وەزارەتی پێشمەرگە وەکوو  خشتەی مانگەکانی پێشوو دابەش دەکرێت".
 
ئەو سەرچاوەیەی وەزارەتی دارایی ئاشکراشی کرد، تا ڕێککەوتن لەسەر بودجە دەکرێت، "بەغدا لە  ناردنی 317 ملیار  دینارەکە بەردەوام دەبێت".
ئەمڕۆ دووشەممە 24/12/2018، بە دابەشکردنی مووچەی خانەنشینان کۆتایی بە دابەشکرنی  مووچە دەھێندرێت.

 





ئەم هەواڵە 37663جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad