English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کەشناسی هەرێم: لەم ناوچانە ئاستی باران بارین زۆرتر دەبێت
2018-12-24 [06:34 AM]

ZNA-هەولێر


بەرێوبەرایەتی گشتی كه‌شناسى و بومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێم بڵاویکردەوە،لەبەر کاریگەرى نزمە پاڵەپەستۆى دەریاى ناوەراست و نزمە پاڵەپەستۆى تورکیا کار دەکاتە سەر هه‌رێمى كوردستان و به‌هۆیه‌وه‌ باران و به‌فر له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌ك ده‌بارێت.

كه‌شناسى لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاندووە، ئەمڕۆ دووشەممە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت پاشان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، لەگەڵ بارانبارین لە دواینیوەڕۆ، لە ناوچە شاخاوییەکان ئاستی بارینی باران زیاتر دەبێت، لە شەویشدا لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر دەبارێت.

هەروەها سبەی سێشەممە لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان ئاسمان نیمچە هەور دەبێت.







ئەم هەواڵە 4900جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad